ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

62 كەسیش چاكبوونەتەوە
عیراق، 111 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق، 111 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت لە عیراق و ئاماژە بە تۆماركردنی 62 حاڵەتی چاكبوونەوەش دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 111 حاڵەتی تووشبونیان تۆماركرد كە بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: بەغدا ڕەسافە: 57 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 7 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 6 حاڵەت، بەسرە: 33 حاڵەت، واست: 1 حاڵەت، میسان: 5 حاڵەت، نەینەوا: 1 حاڵەت، سلێمانی: 1 حاڵەت”.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان نەكراوە بەهۆی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە هەمان كاتدا تەئكید لە تۆماركردنی 62 حاڵەتی چاكبوونەوە كراوە لە تێكڕای ناوچەكانی عیراق”، بەمشێوەیەش وەك وەزارەتی تەندروستی عیراق باسی دەكات،” كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە عیراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتە 3143 كەس كە 115 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و 2028 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، تائێستاش 1000 كەس لە نەخۆشخانەدان و لەژێر چاودێری پزیشكیدان”.

 

جیهان

ترەمپ ژنێكی بە ڕەگەز عیراقی كردە دادوەری فیدراڵی ویلایەتی میشیگان

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی لەسەر كاندیدێكی ژنی بە ڕەگەز عیراقی نیشانداوە كە ببێت بە دادوەری فیدراڵی ویلایەتی میشیگانی ئەمریكا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دادوەرێكی ژنی بە ڕەگەز عیراقی بۆ پۆستێكی باڵا كاندید كرد و ئەنجومەنی پیرانیش ڕەزامەندی لەسەر كاندیدكردنی نیشاندا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی دادوەری لە ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی دا لەسەر كاندیدكردنی هالە جەربووع دادوەری بازنەی ئۆكڵاند لە ویلایەتی میشیگان، بۆ بوونی بە دادوەری فیدراڵی نیشانداوە كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو پۆستە كاندید كرابوو.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هالە جەربووع بە منداڵی لەگەڵ خێزانەكەی ڕوویان لە ئەمریكا كردووە، بەمەش دەبێتە یەكەم هاووڵاتیی كلدانی ئەمریكی وەك دادوەری فیدراڵی كاندید بكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

66 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركرا
عیراق و هەرێم، 2735 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2735 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 2225 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2735 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 2225 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی كەربەلا لە پلەی دووەمدایە كە 300 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 2 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 183 حاڵەت، مەدینە توب: 66 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 572 حاڵەت، بەسرە: 232 حاڵەت، نەجەف: 127 حاڵەت، سلێمانی: 50 حاڵەت، هەولێر: 207 حاڵەت، كەركوك: 65 حاڵەت، دهۆك: 77 حاڵەت، كەربەلا: 300 حاڵەت، واست: 52 حاڵەت، دیالە: 99 حاڵەت، میسان: 87 حاڵەت، زیقار: 59 حاڵەت، ئەنبار: 75 حاڵەت، بابل: 159 حاڵەت، سەڵاحەدین: 17 حاڵەت، نەینەوا: 132 حاڵەت، دیوانیە: 105 حاڵەت، موسەننا: 71 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 66 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 131886 كەس و لەو ژمارەیەش 4934 كەس گیانیانلەدەستداوە و 94111 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 32841 كەسن كە 514 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“كازمی لەپێناو مانەوەی، ناتوانێت دەستبەرداری عروبەی خۆی بێت، بەڵام كورد لەپێناو وەزیرێكی كارتۆنی دەستبەرداری داواكارییەكانی بووە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێكی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كازمی لە پێناو مانەوەی خۆی ناتوانێت دەستبەرداری عروبەی خۆی بێت، بەڵام كورد لە پێناو وەزیرێكی كارتۆنی دەستبەرداری داوكارییەكانی بووە.
زانا عەبدولڕەحمان پەڕلەمانتاری پێشووی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند، كازمی بەڵاتان بەسەردێنی، مادام هەڵبژاردن لەپێشە كازمی هەموو شتێك دەكات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردن بیباتەوە.
دەشڵێت”ماوەیەكە كازمی دەستی كردووە بە هەندێك جوڵە كە زیاتر لە حەملەی هەڵبژاردن دەچێت و دەیەوێت گەلی عیراق هەڵخەتێنێت، كوردیش هەر وەك سەردەمی مالیكی و عەبادی كوێرانە كەوتوونەتە پشتیوانی، حزبە كوردییەكان هەر وەك جاران مەرجیان بۆ ئەمیش هەر تەعینكردنی وەزیربوو لە كابینەكەی”.

ئاشكراشیكرد، كازمی لە پێناو مانەوەی خۆی ناتوانێت دەستبەرداری عروبەی خۆی بێت، بەڵام كورد لەپێناو وەزیرێكی كارتۆنی دەستبەرداری داواكارییەكانی بووە .

ڕوونیشیدەكاتەوە، فەرموون بزانین وەزیرەكانی پارتی و یەكێتی دەتوانن چی بكەن دەتوانن ڕێگری بكەن لە هەنگاوەكانی، چونكە كازمی حەملەی دەستپێكردووە تا هەڵبژاردن سەدان هەنگاو دژی كورد جێبەجێ دەكات بۆ ڕازیكردنی شەقامی عەرەبی عیراقی، ئەمڕۆ عەرەبە هاوردەكان بە پشتیوانی حكومەتی عیراق هاتوونەتەوە كەركوك و دەوربەری بۆ نیشتەجێبوون و داگیركاری زەویوزاری كوردی ڕەسەنی ناوچەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان