ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئاماژە بە ئاستەنگەكانیش دەكات
میسال ئالوسی بو (خەڵك): كازمی دەیەوێت چاكسازی بكات

خەڵك- ئیدریس جەبار
میسال ئالوسی سیاسەتمەداری دەركەوتووی عیراق و سەرۆكی حزبی ئومە، باس لە سیمای سەرەتای حوكمڕانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەكات و پێیوایە، سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ لەسەر ڕێڕەوێكی دروست ڕێدەكات، ئاماژە بەو ئاستەنگانەش دەكات كە لە ئایندەدا دێنە ڕێگەی.

مسیال ئالوسی، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”بونى جەنابی مستەفا كازمی لە پۆستی سەرۆك وەزیران و بەم پێكهاتە و میكانیزمە، بەرەنجامی شكستی بەردەوامی حوكمڕانی حزبە ئیسلامییەكان و پەرلەمان و دەوڵەتی عیراقە، كازمی دەبێتە سەرۆكی حكومەتی عیراقی دەوڵەتێكی شكستخواردوو، شكستخواردوو بەو پێیەی لە گەندەڵییەكی دارایی و ئیداری و زانستی و هەموو گەندەڵییەكانی تردا ڕۆچووە، لێرەوە كازمی دەبێتە ڕوناكییەكی هیوابەخش بۆ ئەم واقعە تاڵ و ناهەموارەی كە بەسەر عیراقدا هاتووە”.

سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی كە كازمی لەسەرەتای گرتنەدەستی سەرۆكایەتی حكومەتەوە گرتویەتیەبەر، ئالوسی وتی:”دەستپێكی كارەكانی كازمی لە سەرۆكایەتی حكومەتدا، دروست و شیاون و كارەكانی بونەتە مایەی سەرسامكردنی زۆرێك، لە هەمان كاتدا ترسی لە دڵی زۆرێك لە میلیشیا و گەندەڵكارەكان و حزبە ساختەكاندا دروستكردووە،بەڵام نازانیین لەگەڵ هەموو ئەم ڕووبەڕووبوونەوانەدا عیراق بەرەو كوێ‌ رێدەكات، بە هەرحاڵ هیوای سەركەوتن بۆ مستافا كازمی دەخوازین و بە گەشبینییەكی گەورە و بە وریاییەوە دەڕوانییە ئەم قۆناغە”.

سەرۆكی حزبی ئومەی عیراقی پێیوایە:”ئەم كارانەی كازمی لەئێستادا ئەنجامیان دەدات، تەنیا هەوڵدانن لەبەرانبەر هەرمێكی گەورەی گەندەڵی و كاولكاریی و ساختەكاریی، چونكە بە ڕاشكاوانە دەڵێم، هەرچییەك لە عیراقدا هەیە و ناوی لێنراوە دیموكراتی، درۆن و دوورن لە دیموكراتییەوە، هەرچییەك لە عیراقدا هەیە و ناوی لێنراوە عیراقی، عیراقی نییە”.

میسال ئالوسی، داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات پشتیوانی لە چاكسازیی بكەن و دەڵێت:”ئەوان پشتیوانی لە كەسەكان ناكەن، پشتیوانی لە ڕەوتی چاكسازیی و ئاراستەی چاكسازیی و ئیرادەی چاكسازی دەكەن، بە هیوای دەربازبوون لەم تەنگژە گەورەیەی عیراقی تێكەوتووە لەئێستادا”.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق، لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە لە پۆستەكەیدا، زنجیرەیەك ڕێوشوێنی گرتەبەر كە بە بۆچوونی زۆرێك، هەنگاونانن ڕووەو چاكسازیی و بەدەنگەوەچوونی دەنگی ناڕەزایی شەقامی عیراقين، ڕۆژنامەی (كریستیان ساینس مۆنیتۆر)ی ئەمریكاییش پێیوایە”لەپاش كەمتر لە هەفتەیەك لە گرتنەدەستی پۆستەكەی، هەوڵیداوە بەرپرسیارێتی لە نەوەیەكەوە بداتە دەست نەوەیەكی تر، یەكێك لە بچوكترین دیموكراتی جیهانیشی كردۆتەوە نمونەیەك بۆ گوێگرتن لە توێژی لاوان”.

عێراق

بە فەرمانی كازمی بەڕێوەبەری ژمارەیەك بانك دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڕێوەبەری ژمارەیەك بانك بەهۆی تێوەگلانیان لە “گەندەڵی” دەستگیر كران.

كەناڵی (الشرقیە) بڵاویكردەوە، كە هێزێكی تایبەتی بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی بەڕێوەبەری ئەو بانكانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

ئاشكراشی كردووە، كە هەر ئەمڕۆ لەلایەن ئەو هێزەوە بەڕێوەبەری لقی بانكی كشتوكاڵی لە فەلوجە و ڕومادی و سەڵاحەدین و ئەبوغرێب دەستگیر كراون ئەوەش بەهۆی ئەوەی عادل عەتیە، بەڕێوەبەری بانكی كشتوكاڵی دوای دەستگیركردنی چەند نهێنیەكی ئاشكراكردووە و ناوی ئەوانیشی هێناوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمانی مستەفا كازمی، دژە تیرۆری عیراق بەڕێوبەری كۆمپانیای (كی كارد)ی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرد و دوێنێ‌ ھەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەی و دەستیان بەسەر بڕی 30 ملیار دیناردا گرت، كە بەھۆی گەندەڵییەوە بەدەستی ھێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی و بلاسخارت باس لە هەڵبژاردن دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەماهەنگی لەو بوارەدا دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی لە بەغدا پێشوازی كردووە لە جنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و گفتوگۆیان كردووە كردووە لەسەر كاری هاوبەش لەبواری هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

بەپێی بڕیاری حكومەتی عیراق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژارددنی پێشوەختە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ پەڕلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوەتەوە بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكان تاوەكو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی خۆی ببینێت لە دۆسیەی ئاوارەكان و گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكانی حكومەت كرا بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە بەزووترین كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ لە24 سەعاتی ڕابردوودا زۆرترین چاكبوونەوە تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 3907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4234 كەسیش چاكبوونەتەوە و 83 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 438 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3907 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە ، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 122 و هەولێر 72 و كەركوك 75 و دهۆك 418 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4234 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 64 و هەولێر 220 و كەركوك 185 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 83 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8491 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان