ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لاڤرۆڤ: ئەمریكا ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەكاردەهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت: واشنتۆن ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مەرامی تایبەتی خۆی لە دژی مۆسكۆ و پەكین و تاران بەكاردەهێنێت.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتانی جیهاندا، دۆخێكی نەخوازراو و گوشارێكی زۆری بۆ سەر حكومەتەكان هێناوەتە ئاراوە.

لاڤرۆڤ دووپاتیشیكردەوە: ئەمریكا دەیەوێت ئەو دۆخە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی خۆی بقۆزێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا واشنتۆن گوشارێكی زۆری كردووەتە سەر وڵاتان بەتایبەت ئەو وڵاتانەی سیاسەتێكی سەربەخۆ پەیڕەو دەكەن و دەیەوێت لە ڕێی ئەو گوشارانەوە هاوپەیمانێتییەكانی دژ بە ڕوسیا و چین و ئێران فراوان تر بكات.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە مۆسكۆ و پەكین و تاران، بە وردی ئاگاداری ئەو هەنگاوانەی ئەمریكا بن و كاری جددی و هەماهەنگی تەواوەتی لە نێوان خۆیاندا ئەنجام بدەن بۆ شكستپێهێنانی هەنگاوەكانی ئەمریكا.

جێی ئاماژەیە، وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە 13/5/2020 ڕایگەیاند: كۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان گەیشتووەتە 242 هەزار و 271 حاڵەت و لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 212 كەس گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2500 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 198 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 267 هەزار و 61 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 13 هەزار و 508 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی هاککردنی کەسایەتییەکان پشکەکانی تویتەر لەسەدا ٤ دابەزی

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک ئەکاونتی کەسایەتییە جیهانییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر لەلایەن هاککەرانەوە کرانە ئامانج، کە بووە هۆی دابەزینی لەسەدا ٤ی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر.

 

بەئامانجی بەبەهاکردنی دراوی بیتکۆین، ئەکاونتی ژمارەیەک کەسایەتی جیهان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاک کران، کە بەشێکیان بریتی بوون لە

(Billionaires Elon Musk, Jeff Bezos and Bill Gates  Barack Obama, Joe Biden and Kanye West).

 

پاش هاککردنی ئەو ئەکاونتانە، بابەتێکیان تێدا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئەدرەسێک نوسراوە و داوا کراوە، کە هەر کەسێک چەندێک دراوی بیتکۆین بۆ ئەدرەسەکە بنێرێت، ئەوا لەبەرامبەردا دوو هێندەى بۆ دەنێرنەوە.

 

پاش ئەوەی هەواڵی هاککردنی بەشێک لەئەکاونتەکانی تویتەر بڵاوبۆوە،  پشكی تویته‌ر به‌ ڕێژه‌ی لەسەدا چوار دابەزی.

 

هاککەران لەم هەنگاوەیاندا هەوڵایانداوە ئەو ئەکاونتانە بەئامانجبگرن، کە ڤێریفایان وایە.

 

بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌، لە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بوونێکی فیزیکی نییە، و هیچ وڵاتێک خاوەندارێتی ناکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 86 هەزار و 977 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 617 هەزار و 40 كەس و 140 هەزار و 150 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان