ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕێكی زۆر ماددەی ھۆشبەر و پارەی ساختە لە دەروازەیەكی هەرێم دەستی بەسەردا دەگیرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشكرای دەكات، كە لەلایەن ئاسایشی دەروازەكەوە دەست گیراوە بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختەدا.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگای حاجی ئومەران سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی سۆران لە چالاكیەكی كەم وینەدا بە پێدانی زانیاری لە لایەن هاووڵاتییەك توانی دەست بگرێت بەسەر بری (٢) كیلۆ ماددەی هوشبەر لە جۆری تلیاك و بڕی (٧٠٠) دەنكە حەبی قەدەغەكراوی (B2 ) و (٥٠٠) دەنكە حەبی قەدەغكراوی (میتادون ).

ئاشكراشی كردووە، دەستیش گیراوە بەسەر برێكی زوری دراوی ساختە لە جۆری دۆلاری ئەمریكی و دیناری عیراقی.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەستخوشی لە بەرێوەبەری ئاسایشی كۆمەڵگا و ئەفسەر و سەرجەم كارمەندە ماندونەناسەكانی ئاسایش و هاووڵاتیان دەكات، كە هەمیشە یارمەتیدەری هێزەكانی ئاسایش بوون.

جەختیشی كردۆتەوە، هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، كە ئاسایش هەمێشە لە سەنگەری بەرگری بەردەوامە لە ئەركە پێروزەكەیان بۆ هەر كارێكی نەخوازراو، كە بیەوی ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدات.

ئابوری

بەهای تمەن گەورەترین دابەزینی تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جارێكی دیكە بەهای تمەن بەرامبەر دراوەكان دابەزی و بەهای دۆلاریش لە بازاڕەكانی هەرێم بە سەقامگیری ماوەتەوە.

خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە بۆرسەی هەولێر بە 123 هەزار و 100 دینار بووە، بەڵام لە بۆرسەی سلێمانی بە 123 هەزار دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە تمەن جارێكی دیكە بەهاكەی شكاوە و 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 800 هەزار تمەنە بە حەواڵە و بە نەقدیش بە 2 ملیۆن و 650 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بڕی پارەی بەرمیلێك نەوت دیاری كرا
عیراق فەرمانی كۆتایی بۆ پێدانی نەوت بە هاووڵاتیانی هەرێم دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی نەوتی عیراق فەرمانی كۆتایی لەبارەی ناردنی نەوت بۆ شارەكانی هەرێم دەركرد و پشكی (گەرمیان و ڕاپەڕین)یشی تێدایە و پەڕلەمانتارێكی كوردیش ڕایدەگەیەنێت، كە ئەگەر بەرمیلێك لە 35 هەزار دینار زیاتر بفرۆشرێت بە هاووڵاتیان ئەوا حكومەتی عیراقی لێ‌ ئاگادار دەكەینەوە.

د. غالب محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە دوای ئەوەى ڕەزامەندی وەزیری نەوت و بریكاری وەزیری نەوتی عیراقم وەرگرت لە سەر داواكاریەكەم بۆ هەناردەكردنی زیاتر لە (٥٠) ملیون لتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچەی هەرێمی كوردستان، ئێستا فەرمانی كوتایی دەرچووە بۆ هەناردەكردنی نەوتی سپی.

ئاشكراشی كرد، كە لە فەرمانەكەدا ڕێژە بۆ هەر شار و ناوچەیەكی هەرێم دیاری كراوە، كە بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كۆی هەناردەكردنی دەكاتە 21 ملیۆن و 500 هەزار لیتر، كە لە یەك ڕۆژدا زیاتر لە (٢١٦) هەزار لتر نەوتی سپی دێت بۆ ئەو سێ شوێنە.

ڕاشیگەیاند، بۆ پارێزگای هەولێر زیاتر لە 15 ملیۆن و 800 هەزار لیتری بۆ دێت، كە ڕۆژانە دەكاتە (١٤٤) هەزار لیتر و بۆ پارێزگای هەڵەبجە كۆی هەناردە كردنی دەكاتە 5 ملیۆن و 250 هەزار لیتر، كە ڕۆژانە دەكاتە (٣٦) هەزار لیتر و بۆ پارێزگای دهۆك كۆی هەناردە كردنی 7 ملیۆن و 900 هەزار لیتر، كە ڕۆژانە دەكاتە (٧٢) هەزار لیتر.

دەشڵێت: “ئەو نەوتەی بۆ هەرێمی كوردستان دێت بەنرخی حكومییە واتە (١٥٠) دینار دەكات بۆ هەر لترێك، بۆ هەر بەرمیلێك دەكاتە (٣١،٥٠٠) هەزار، هیوادارم هەر چوار پارێزگاكە بەو ڕێژە دابەشی بكەن و نرخەكەی زیاتر نەكەن بەبیانوی جۆراوجۆر”.

جەختیشی كردۆتەوە، لەهەموو حاڵەتێكدا دەبێت نرخی بەرمیلێك (٣٥) هەزار تێپەڕنەكات بەگواستنەوەشەوە، گەرنا دواتر ئەوان بەرپرسن و ئێمەش ڕێكاری یاسایی دەگرینە بەر و وەزارەت ئاگادار دەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هیچ بیانویەک بۆ دواخستنی موچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدراڵییەکان لە كوردستان نییە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سێ پەرلەمانتاری کورد لەبەغداد ئاشکرایدەکەن، موچەى پێنج مانگی فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لەبەغداوە نێردراوە بۆ هەرێم، بۆیە هیچ بیانویەک بۆ دواخستنی موچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدراڵییەکان لە كوردستان نییە و دەبێت هەمووی بەبێ لێبڕین و بەبێ دواکەوتن دابەشبکرێت.

 

ئەحمەد حاجی رەشید، غالب محەمەد، سەرکەوت شەمسەدین، سێ پەرلەمانتاری کورد لەبەغداد لەراگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، وەک پێشتر رامانگەیاند و پاش هەوڵی هەمەلایانە دواجار توانرا موچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی عیراق چارسەر بکەین و پارەکەش چەند رۆژێکە لە هەولێرە و دەبێت بێ دواکەوتن و لێ بڕێن دابەش بکرێت.

ئاماژەیان بەئەوەشدا، ئێمە دەزانین هەوڵێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ لێبڕین و دواخستنی زیاتری موچەی ئەو فەرمانگانە هەیە، کە هیچ یاسایەک ڕێگە نادا بە حکومەتی هەرێم دەستوەردان لە موچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان بکات و پێویستە لە زوترین کاتدا ئەو موچانە دابەشبکرێت بێ هیچ لێبڕین و دواخستنێک. پێویستە فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەرپرسی فەرمانگەکانیش هەڵوێستیان هەبێ و رازی نەبن بە دواخستن و هیچ لێبڕینێک.

 

باسیان لەئەوەشکرد، بۆ زانیاری هەمولایەک، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەسەر کێشەی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لیژنەیەکی پێکهێناوە (هۆشیار عەبدوڵا و شیروان میرزا) تێیدا ئەندامن و لە چەند رۆژی ئایندە بەڕێوەبەرانی ئەو فەرمانگانە بانگهێشت دەکرێن بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری و دەرهێنانی ئەم پرسە لەدەستی حکومەتی هەرێم.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان