ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەوێنە؛ چیای ئەزمڕ و گۆیژە ئاگربڕ دەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما ئاگربڕ لە نیوان دارەكانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەكەین و لە ئەگەری سووتان دەیپارێزن و دەشڵێت: “هەر كەسێك هۆكاربێت بۆ كەوتنەوەی ئاگر ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە” .

ئەمڕۆ چوار شەممە (13 ئایاری 2020) لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبونی نوێنەران و بەرپرسانی فەرمانگە پەیەندیدارەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجام درا بۆگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی داراستان و پوش و پاوانی “چیای ئەزمڕ و گۆیژە” لە ئەگەری ئاگركەوتنەوە و سوتان.

قائمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما، ئاگربڕ لە نیوان دارەكانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەكەین و لە ئەگەری سووتان دەیپارێزن، لەئێستاوە بەدانانی بەرنامەی تۆكمە بۆ پاراستنی”چیای ئەزمڕ و گۆیژە” لە مەترسی سووتان دادەنیێن و هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیشی ڕاسپیارد لەم ڕووەوە هەنگاوی پێویستی پێشوەختە و بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما ئامادە بكەن.

وتیشی، “لە نزیكترین كاتدا تیمەكان دەستبەكاردەبن و لەسەرەتاش ئاگربڕ لە چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەكرێت”.

قائیمقامی سلێمانی لەئەگەری ئاگركردنەوەی بەئەنقەست هۆشیاری دەدات و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هەر كەسێك هۆكاربێت بۆ كەوتنەوەی ئاگر ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .

بۆ كەمكردنەوەی ئەو مەترسیتانەی، كە ساڵانە لەسەر چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەبێت تیمێكی پۆلیسی دارستان و بنكەیەكی ئاگركوژینەوە لەسەر چیایی ئەزمڕ و گۆیژە جێگیر دەكرێت، كە ئەركیان پارێزگاری كردن دەبێت لە چیاكە و ڕێگری كردن لە مەترسی ئاگر كەوتنەوە، هەروەها تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانیش لە حاڵەتی ئامادەیی تەواودا دەبن بۆ پاراستنی چیاكە .

قائیمقامی سلێمانی داوا لەڕاگەیاندنەكان دەكات، ڕۆڵی زیاتریان هەبێت لەهۆشاركردنەوەی هاووڵاتیان لەپاراستنی دارستان و پوش و پاوانی چیاكانی كوردستان تا بەهەموومان پارێزگاری لەو سروشتی وڵاتەكەمان بكەین.

ژینگە

كەشناسی: بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 45

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، پلەی گەرمای ئەمڕۆ هەینی نزم دەبێتەوە.

كەشناسی ڕوونیشیكردەوە كە پێشبینی دەكرێت سبەی گەرما لە لە هەولێر یەك پلە و لە سلێمانیش دوو پلە بەرزبێتەوە و لە كەركوك و دهۆكیش پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ چۆن دەبێت؟
پێشبینییە كەشناسیيەكان لەبارەی شەپۆلی گەرما و بارینی بەفر دەخرێنەڕوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، هیچ شەپۆلێكی گەرمای توندی هاوشێوەی شەپۆلەكەی كۆتایی مانگی ڕابردوو عیراق و هەرێم ناگرێتەوە و پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “دەنگۆی بەفربارین ڕاست نییە”.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی هەرێم، پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و ئەگەری هەیە ئەمڕۆ باران لە چەند ناوچەیەكی شاخاوی دهۆك و هەولێر ببارێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر ئەمڕۆ بارستە هەورێكی گەورە لە ئاڕاستەی ڕۆژئاوای هەولێر و لەكاتێكی ناوازەی ئێستای هاویندا ئاسمانی پایتەختی گرتۆتەوە.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هاوینی ئەمساڵ كۆتایی بە شەپۆلەكانی گەرمای توند هاتووە، ئەگەری شەپۆلی گەرمای توندی هاوشێوەی پێش شەپۆلەكەی جەژنی قوربان ناوچەكەمان ناگرێتەوە و پلەكانی گەرمی بەم شێوەیەی ئەمڕۆ و هەندێك ڕۆژیش چەند پلەیەك دادەبەزێت.

سەبارەت بە دەنگۆی سەرما و بەفربارین لەم مانگەدا، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەیە، وتی، “دەنگۆی بەفربارین و سەرما لەم مانگەدا واتە مانگی هەشت (ئاب) لە ناوچە كوێستانییەكان ڕاست نییە و ئەوەی هەیه ناوچە شاخاوییە بەرزە سنورییەكان ئەگەری هەندێ بەفری كەم هەیە، ئەمەش لەساڵانی ڕابردوودا هەر هەبووە و كارناكاتە سەر دابەزینی پلەكانی گەرمی لەم مانگەدا”.

سەبارەت بەوەی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ چۆن دەبێت؟ ئەو شارەزا كەشناسییە وتیشی، “پێشبینی كەشوهەوا تەنها هەفتەیەك تا 10 ڕۆژە، ئەو زانیارییانەی بۆ وەرزی باران بارینی ئەمساڵ بڵاودەكرێنەوە، وشكەساڵی یان بارانی زۆر تەنها بۆچوونە و هیچ بنەمایەكی زانستییان نییه، لە مانگی ئەیلول واتە (9) نیشانەیەك بۆ چۆنییەتی وەرزی بارانبارین دەردەكەوێت، ئەو نیشانەیەش بە ڕێژەی 30% زیاتر نییە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: لە هەندێك ناوچە باران دەبارێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوریش دەردەكەوێت و لە دهۆكیش ئەگەری بارینی نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، هەیە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان