ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری بازرگانی: بەشە خۆراك دەدرێتە خەڵكانی كەمدەرامەت


خەڵك – ئارام سەردار

بڕیارە، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، دەستبكرێت بەدابەشكردنی ئەو خۆراكەی لە لایەن حكومەتی هەرێم بۆ خەڵكانی كەمدەرامەت ئامادە كراوە، وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت تا ئێستا شتێكی وەها نیە هاوكاری ماددی خەڵكی كەمدەرامەت بكرێت.

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زۆربەی سێكتەرەكانی ژیان، بەتایبەت كارگەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتانی جیهان وەستان، هەرێمی كوردستانیش لەمە بەدەرنەبوو، بەتایبەت كۆرۆنا كاریگەری زۆری كردە سەر هاتووچۆی ناوخۆ و نێوان وڵاتانیش، ئەمەش وایكرد جگە لەبوونی مەترسی كێشەی تەندروستی هاوشان لەگەڵیدا كێشەی خۆراك درووست ببێت، لەزۆربەی وڵاتانیش قەیرانی خۆراك و پێداویستیە سەرەتاییەكانی ڕۆژانەی خەڵك درووست بوو.

ڕاستەوخۆکۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی

Posted by Xelk Media Network on Wednesday, May 13, 2020

وتیشی، لەهەرێمی كوردستان بیرلەوەكرایەوە تا لەم كێشەیە ڕزگاربین و بەكەمترین زیان لێی دەربچین، هاوشان لەگەڵ خزمەتگوزاری تەندروستی ئەركێكی تری سەرەكی حكومەت دابین كردنی سەبەتەی خۆراك بوو، چونكە ترسی داخستنی سنوورەكان و كۆمپانیا و كارگەكانی تایبەت بەبابەتی خۆراكی، مەترسی دروستبوونی قەیرانی خۆراك هەبوو .

كەمال موسلیم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ، حكومەت بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی كردنی خۆراكی لەهەرێمی كوردستان پێكهێنا بە ئەندامێتی وەزارەتەكانی بازرگانی، ناوخۆ، كشتوكاڵ، دارایی و پلاندانان و پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆكان، ئەو بۆردە سەرپەرشتی دابینكردنی خۆراكی كرد بەیارمەتی بازرگانان توانرا زۆرترین بڕی خۆراك بۆ هەرێم بهێنرێت، هاوكات بەردەوام لەپەیوەندی و هەماهەنگیدا بوین لەگەڵ حكومەتی عیراقی بەتایبەت بۆ دابەش كردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان .

ئەوەشی خستەڕوو ، ئەو بۆردە بڕێك لەخۆراكی بۆ خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت دابینكرد، كە 10 هەزار تەن ئارد ، 4 ملیۆن لیتر زەیت ، 1000 تەن نیسك ، 420 هەزار قوتوی دۆشاوی تەماتە، بۆ ئەوەی بەسەر خەڵكی كەمدەارمەتدا دابەشبكرێن.

باسی لەوەش كرد ، زیاتر لە 9 ملیۆن و 747 هەزار دۆلار بۆكڕێنی ئەو پێداویستییە خۆراكیانە خەرجكراوە، بڕی 331 ملیۆن و 449 هەزار دیناریش بۆ گواستنەوەیان خەرجكراوە ، كە ڕەنگە تێچوی گواستنەوە گۆڕانكاری بەسەردا بێت.

ڕاشیگەیاند، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەكرێت بەدابەشكردنی ئەو پێداویستییە خۆراكیانە بەو پێوەرانەی لە لایەن پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دایان ناوە، بۆ دابەش كردنیشی ئەو بابەتە ڕادەستی لیژنەیەكی تر دەكرێت .

لەبارەی هاوكاری كردنی خەڵكی كەمدەرامەت بە بڕی 200 هەزار دینار وەزیری بازرگانی وتی ، تا ئێستا هیچ شتێكی وەها لەئارادانیە .

کوردستان

لیژنە هاوبەشەکەی  یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبێتەوە.

ئەو لیژنە هاوبەشە کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان سەرۆکایەتی دەکەن، پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکان و پەیوەندییەکانی هەردوو حزب تاووتوێ دەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان، جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، جێگری سەرۆکی ئیدارەی راپەڕین لە نێو ئەو پۆستانەدان کە لە نێواین یەکێتی و گۆڕاندا یەکلایی نەکراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەک شەممە، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە نە خۆشی درێژخایەنی هەبووە، لە سلێمانی گیانی لە دەست دا.

د. ئازاد ھەورامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 208یان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، ئاژەڵدارانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی ئەو ناوچانەی زۆربەیان ئاژەڵدارن و لەم وەرزەدا لە كوێستانەكان جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی هێزەكانی سوپای پاسداران دەكرێنە ئامانج.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی وەك “بی كەی سی و دۆشكە” تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە و شوانێكیان بە سەختی بریندار كردووە.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی برینداربوونی شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ و هاوكات هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران 20 سەر مەڕ لەناوچوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان