ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پۆلیسی دارستان تۆمەتبارێك دەداتە دادگا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە شارەدێی ئیسێوە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین كەسێك لەسەر بڕینی داری تەڕ دەستگیر دەكرێت و دەدرێتە دادگا.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیسێوە مەفرەزەیەكیان دەركرد بۆ گوندی ( زێڵێن) سەر بە شارەدێی ئیسێوە بەمەبەستی چاودێری كردنی سنوورەكە و ڕێگری كردن لەسەرپێچیكاران.

ڕاشیگەیاندووە، دوای گەڕان و پشكنینی سنوورەكە، دەركەوت هاووڵاتییەك هەستاوە بە بڕینی دوو داری سروشتی لە جۆری بەڕوو هەروەها زیانی گەیاندوە بە چەند دارێكی تر .

ئاشكراشی كردووە، هێزەكانیان دەستبەجێ پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بۆ تۆمەتبارەكە كردەوە و درا بە دادگا.

ژینگە

وادەی یەكەم باران بارینی پاییزی ئەمساڵ دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما ڕوویان لە دابەزین كردووە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وادەی یەكەم باران بارینی پاییزی ئەمساڵ ئاشكرادەكات.

محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەگوێرەی لێكدانەوە و بەپێی نەخشەكان، كە لەبەردەستمانە پێشبینی دەكەین یەكەمین شەپۆلی بارانی ئەمساڵ بكەویتە مانگی 10 و بەتایبەتیش 5ی10 بۆ 10ی10 لە پاییزی ئەمساڵدا.

ڕاشیگەیاند، كە زۆرترین باران بارین لەناوچەكانی سنوری بادینان و هەولێر و سۆران و ڕانیە و قەڵادزێ دەبێت و ڕێژەكەش لەنێوان 5 بۆ 11 ملم دەبێت.

جەختیشی كردەوە، كە ئەمە پێشبینیە و ئەگەری گۆڕانكاری لەئارادایە.

بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی زۆربەی كارگە و شوێنە پیشەسازییەكان لە جیهاندا، كەشوهەوا و ژینگەی سەر گۆی زەوی پاكبۆتەوە و ڕێژەی پیسبووون زۆر كەمبۆتەوە و ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر گۆڕانی كەشوهەوا و فێنك بوون و دابەزینی پلەكانی گەرما.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

چەند گەڕەكێكی دهۆك بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بێ ئاو دەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردن لە شەقامی بارزان ژمارەیەك گەڕەك بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی كاركردن لە شەقامی بارزان بە تایبەت لە ئەندەرپاسی نزیك مزگەوتی شەهیدان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ژمارەیەك گەڕەك بێ ئاو دەبن.

ڕاشیگەیاندووە، گەڕەكەكان لە شندوخا، روناهی و رەزا، مهاباد و نزاركا، دیسان ئیتیتێ، ئیتیتا گوند هەروەها پیشەسازی و بەروشكی سەرهەڵدان ڕۆژانی 10 و11 و12 ی ئاب بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ ماوەی ئەم سێ ڕۆژە دەست بە ئاوەوە بگرن، تاوەكو دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وادەی كۆتاییهاتنی ڕەشەباكەی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەشی پێشبینی كەشوهەوای سلێمانی ڕەشەبا ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە ڕاگەینەراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕەشەبا لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوم دەبێت.

بەشی پێشبینی كەشوهەوای سلێمانی لەبارەی ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێكە شاری سلێمانی گرتووەتەوە ئاشكرایكرد، ڕەشەباكە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بەم شێوەیەی ئێستا دەمێننەوە و بەرز نابنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كەشوهەوا لە شاری سلێمانی ئەم هەفتەیە بە جێگیری دەمێنیتەوە و كەشناسی سلێمانیش لە نوێترین پێشبینیدا بڵاویكردووەتەوە كە نزمترین پلەی گەرما لە شاری سلێمانی بۆ ئەمڕۆ (26) پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان