ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوسیا تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
دیمتری پیسكۆڤ وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوسیا، توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، پیسكۆڤ لە وەڵامی پرسیارێكدا لەو باریەوە ڕایگەیاند”بەڵێ‌ تووشی نەخۆشییەكە بووم و چارەسەرم بۆ دەكرێت”.

بە وتەی پیسكۆڤ”لەئێستادا لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشكيدایە”.

لە 30ی نیسانی ڕابردوو، میخائیل میشۆستین سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاند كە خۆی لە ماڵەوە كەرەنتینە كردووە بەو هۆیەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە 11ی ئاداری ڕابروو لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە بە پەتایەكی جیهانی پۆلێنكرا، تائێستا لە جیهاندا 4 ملیۆن و 284 هەزار و 277 كەس تووشی نەخۆشییەكە بوون و 288 هەزار و 92 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە و 1 ملیۆن و 543 هەزار و 842 كەسيش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

 

جیهان

دەسەڵاتی سەربازی جڵەوی ئاسایش دەگرێتەدەست
لوبنان، بۆ ماوەی دوو هەفتە باریی نائاسایی دەسەپێنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی تەقینەوە گەورەكەی دوێنێی بەندەری بەیروت، بۆ ماوەی دوو هەفتە باری نائاسایی دەسەپێنرێت كە ئەگەری درێژكردنەوەی هەیە، وەزیری ڕاگەیاندنی وڵاتەكە، ئاماژە بە ڕادەستكردنی جڵەوی ئەمنی وڵاتەكە دەكات بە دەسەڵاتی سەربازی.

تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان، كاولكارییەكی گەورەى بەدوای خۆیدا هێنا و وەزیری تەندروستی وڵاتەكەش، ئاماژە بە گیانلەدەستدانی 135 كەس و برینداربوونی نزیكەی پێنج هەزار كەسی تر دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە ئاماژەیان بە سەپاندنی باری نائاسایی بۆ ماوەی دوو هەفتە و ڕادەستكردنی دۆسێی ئاسایش بە دەسەڵاتی سەربازی كرد.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، حكومەتی لوبنانی مانەوەی زۆرەملێی بەسەر بەرپرسانی بەندەرەكەدا سەپاند، تا ئەو دەمەی لێكۆڵینەوەكان لە ڕووداوەكە تەواو دەبێت، ئاماژە بەو زیانە گەورانەش دەكات كە بەر عەمبارەكانی هەڵگرتنی دانەوێڵە و خۆراك كەوتوون لە شارەكەدا كە بەپێی هەندێك لە ڕاگەیەندراوەكان، عەمباری گەنم لە بەیروت بەشی مانگێك ناكات.

لەگەڵ ئەو كارەساتە گەورەیەی بەسەر شاری بەیروتدا هات، زۆرێك لە وڵاتان دەستییان كرد بە ڕوانەكردنی یارمەتی و كۆمەكی مرۆیی بۆ لوبنان، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنساش بۆ زیاتر پشتیوانیكردن لە لوبنانییەكان، وابڕیارە سبەینێ‌ پێنج شەممە سەردانی وڵاتەكە بكات.

هەرچەندە بەرپرسانی باڵای لوبنان ئاماژەیان بە هەندێك هۆكاریی لاوەكی تەقینەوەكەی دوێنێی بەیروت كرد بەڵام تائێستا ڕووننەبۆتەوە هۆكاریی تەقینەوەكە و ئەو تەوژمە گەورەیە چی بوو كە لە دوای تەقینەوەكە دەركەوت و بووە مایەی دروستكردنی كاولكارییەكی گەورە و بێپێشینە لە شارەكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 2ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 5 هەزار و 29 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 918 هەزار و 789 كەس و 160 هەزار و 326 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە تەقینەوەی بۆمبێكدا چوار پۆلیسی ئێرانی بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
سوپای پاشداران برینداربوونی چوار پۆلیسی لە شاری زاهیدان ڕاگەیاند.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوار شەممە، بۆمبێكی دەنگیی لە ناوچەی زیباشەهری سەر بە زاهیدان تەقییەوە و بە هۆیەوە چوار پۆلیس بریندار بوون.

ڕوونیشیكردەوە كە بۆمبەكە لە نزیك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس تەقیوەتەوە و سەرباری برینداركردنی پۆلیسەكان، زیانیشی بە ئۆتۆمبێلەكە گەیاندبووە.

بەڵام هیچ لایەنێك بە دانانی بۆمبەكە تۆمەتبار نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان