ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

چیای گۆیژەی سلێمانی سەوز دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە 12-5-2020 بە سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبوونی بەڕێوبەری دارستان و پاوان و وەبەرهێنان و ژینگە و ژووری بازرگانی و نوێنەری شارەوانی و پۆلیسی دارستان و كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی و نوێنەری ڕێكخراوی سی دی ئۆ بە نوێنەرایەتی كۆمپانیای ئاسیاسێل و گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان و كۆمپانیای دەروازە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە چۆنێتی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەكانی سەوزكردنی چیای گۆیژەی سلێمانی دەستیپێكرد.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند، كارەكانی كەمپینی سەوزكردنی چیای گۆیژە كە پێشتر بە چاودێری پارێزگاری سلێمانی دەستیپێكردبوو درێژە پێدەدەین، هەرچەندە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاڕادەیەك كارەكان وەستابوون.
وتیشی”سوپاسی ئەو كۆمپانیانە دەكەین كە دەستپێشخەرییان كردووە و بەشداری كەمپینەكە دەكەن بەتایبەت گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان و كۆمپانیای ئاسیاسێل و كۆمپانیای دەروازە”.
تەئكیدیشیكردەوە، هەركۆمپانیا و لایەنێك بیەوێت بەشداری كەمپینی سەوزكردنی گۆیژە بكات، سوپاسی دەكەین و هاوكاری دەبین.

بەپێی پلانەكە، سەرەتای كارەكە بە دابینكردی ئاو و دروستكردنی خەزانێكی (1000)مەتر چوارگۆشەیی لەسەر چیای گۆیژە دەستپێدەكات كە كۆمپانیای دەروازە پێی هەڵدەستێت، پاشان لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ڕووپێوییەكی تەواوی چیای گۆیژە دەكرێت و ڕووبەری (200)دۆنم زەوی بۆ سەوزكردن بۆ هەریەكە لە كۆمپانیاكانی ئاسیاسێل و قەیوان دەستنیشان دەكرێن بۆئەوەی سەوزی بكەن و بۆماوەی (3) ساڵ ئەركی خزمەتكردنی بگرنەئەستۆ.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوەكرا كە پڕۆسەی دروستكردنی ئاگربڕ لە چیای گۆیژە دەستپێدەكات و هەوڵ دەدرێت كەمترین زیان بە ڕووبەرە سەوزكراوەكانی گۆیژە بگەیەنن.

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

“لە هەرێم كەشوهەوای هاوین كۆتایی دێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایەكی كەشناسی عیراقی ئاشكرای دەكات، كە گەرما كۆتایی هات و پاییزی ئەمساڵ باراناوی دەبێت و دەشڵێت: ” هەرێم كەشوهەوای هاوینە كۆتایی دێت”.

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕوونی كردۆتەوە، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە دابەزین كردووە و لە 6ی ئەم مانگەشەوە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دادەبەزن و لەنێوان 34 بۆ 38 پلە دەبن و لە ناوچەكانی باشووری وڵاتیش بۆ 45 پلە دادەبەزن.

ڕاشیگەیاندووە، كە هەردوو ناوچەكانی هەرێم و ڕۆژئاوای عیراق لە هەفتەی دووەمی مانگی ئاب (8)ەوە ماڵئاوایی لە وەرزی هاوین دەكەن، بەڵام ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات لە هەفتەی سێیەمەوە و ناوچەكانی باشووریش لە هەفتەی چوارەم و سەرەتای مانگی ئەیلول (9)وە ماڵئاوایی لە هاوین دەكەن.

ئاشكراشی كردووە، كە وەرزی پاییزی ئەمساڵ وەرزێكی شێدار و باراناوی دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

دوو بوومەلەرزە هەرێمی كوردستانی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و كەلار و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەژاند.

محەمەد كەمال، كە لە كەلار و شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دوو بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و كەلار و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەژاند.

ڕاشیگەیاند، كە بوومەلەرزەی یەكەمیان لە كاتژمێر 11:38 ی پێش نیوەڕۆ بە گوڕی 3.7 پله به پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر  و دوومیان كاتژمێر 11:43 ی پێش نیوەڕۆ بە گوڕی 2.9 پله به پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر ڕوویدا.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم هەواڵی ڕوودانی دوو بوومەلەرزەكەی پشتڕاست كردەوە و ئاشكرای كردووە، “چەقەكەی شاری (كرمانشان)ە بە دووری 32 كم لە خانەقین و 36 كم لە كفری دوورە بەقوڵایی 10 كم، و هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە، سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێكی نەبووە”.

هاوكات چەندین هاووڵاتی لە سنووری گەرمیان و خانەقین و چەمچەماڵ و دەبەندیخان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردۆتەوە، كە هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان