ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاگادارییەک لەهاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران


خەڵک – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە بە نیازن لە ڕۆژی یەکشەممەوە 17.5.2020 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بەمەبەستی مامەڵەی تۆماری یەکەم جار (تسجیل اول مرە).
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند، پێویستە پێشوەختە لەڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە بەشی (تۆماری ئەلیکترۆنی بۆکاتی سەردانیکردن) داواکاری پێشکەش بکەن و چاوەڕێ بکەن تا کاتی سەردانیکردنەکەیان بۆ دیاری دەکرێت و لە هەمان بەشی ماڵپەڕەکەدا دەتوانن ناوەکانیان و کاتی سەردانەکەیان ببینن. (لەکاتی ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە لە ماڵپەڕەکە بەردەستە, کلیک بکە بۆ خۆ تۆمارکردن) 
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداربن بە بێ پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ناتوانن سەردانبکەن و مامەڵەکانیان لێ وەرناگیرێت.
باسلەئەوەشکراوە، لەکاتی ئێستادا ئەم ڕێنماییە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە مامەڵەی تۆماری یەکەمجاریان هەیە و سەرجەم مامەڵەکانی تر بەشێوەیەکی ئاسایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییان دەکەن تا دەرچوونی ڕێنمایی نوێ.
ریکلام

کوردستان

یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم گردبوونەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان گردبوونەوە و ئاشكرایدەكەن، هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی دامەزراندنمان دوابخرێت.

ئەمڕۆ یەك شەممە 5-7-2020 بەشێك لە یەكەمە دەرچووەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان بە نوێنەرایەتی هەزار و 100 خوێندكار لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی كوردستان گردبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك)، یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوان بە نوێنەرایەتی هەزار و 100 خوێندكار لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی كوردستان گردبوونەتەوە بەمەبەستی ئەوەی دابمەزرێنرێن، بەتایبەت دوای ئەوەی پڕۆسەی چاكسازی پارەیەكی زۆر بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە و هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی دامەزراندنمان دوابخرێت.

ئاشكراشیدەكەن، هەرچەندە ئەمڕۆ هیچ پەڕلەمانتارێك لە نوسینگەی سلێمانی دەوامی نەكردووە تا یاداشتەكەیان لێوەربگرێت، بەڵام ئەوان لە ڕێگای دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە داوا دەكەن حكومەت لە پێناوی بەرز ڕاگرتنی ئاستی زانستی زانكۆكان، لە كەمترین ماوەدا دایانبمەزرێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنە هاوبەشەکەی  یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبێتەوە.

ئەو لیژنە هاوبەشە کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان سەرۆکایەتی دەکەن، پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکان و پەیوەندییەکانی هەردوو حزب تاووتوێ دەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان، جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، جێگری سەرۆکی ئیدارەی راپەڕین لە نێو ئەو پۆستانەدان کە لە نێواین یەکێتی و گۆڕاندا یەکلایی نەکراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەک شەممە، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە نە خۆشی درێژخایەنی هەبووە، لە سلێمانی گیانی لە دەست دا.

د. ئازاد ھەورامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 208یان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان