هەوڵی تیرۆركردنی پوتن درا



كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا ئاشكرای دەكات، كە بە درۆن هێرشیان كراوەتە سەر و هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆكی وڵات دراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی (RT)ی ڕوسیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەكاتی ئەو وڵاتە، لە نزیک کۆشکی کریملن دەنگی تەقینەوەی گەورە بیستراوە.

دوابەدوای ڕووداوەكەش، کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا (کریملن) لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن-ی سەرۆک بووە.

ڕاشیگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی ئۆكراینا هەوڵیانداوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شوێنی نیشتەجێبوونی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کریملن بتەقێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کریملنیان کردە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو ڕێوشوێنانە لە کاتی خۆیدا لەلایەن سوپا و خزمەتگوزارییە تایبەتەکانەوە بە بەکارهێنانی سیستەمی شەڕی ڕادار، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەکارکەوتبوون.

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە دۆخێکی دژواردایە
دواتر ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە دۆخێکی دژواردایە
ەیوەندیدار