لەمڕۆوە بەنزین لە هەڵەبجە دەبێتە٧٥٠ دینار



قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەمڕۆوە بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی ٧٥٠ دینار لە دوو بەنزینخانە بەردەست دەبێت.

لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێرانی پارێزگای هەڵەبجە، لیژنەی سووتەمەنی لە قائیمقامیەتی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، لە بەنزینخانەکانی (سان و سەرکۆ) بەنزین بۆ سەرجەم جۆرەکانی ئۆتۆمبێل بە ٧٥٠ دینار بەردەست دەبێت.

بە بڕیارێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم نرخی بەنزین یەکدەخرێت، پێشتر بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی تەکسی و پاس بە ٦٩٠ دیناربوو، بۆ جۆرەکانی دیکەش بە ٨٠٠ دینار، بەڵام ئێستا هەردوو جۆرەکەی بە ٧٥٠ دینارە.

تەندروستی عێراق، هاوکاری نەخۆشخانەکانی گەرمیان دەکات
پێشت تەندروستی عێراق، هاوکاری نەخۆشخانەکانی گەرمیان دەکات
دانیشتنەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دواخرا
دواتر دانیشتنەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دواخرا
ەیوەندیدار