ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەرێم: كۆرۆنا ماوە و جەخت لە پابەندبوون بە ڕێنماییەكان دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لە ھەندێك دەزگای میدیایی وا بڵاوكراوەتەوە گوایە مەترسی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوردستان نەماوە، بۆ ئەم مەبەستە بۆ ھاووڵاتیان ڕوونیدەكەینەوە كە لێكدانەوەیەكی جیاواز بۆ ئەم بابەتە كراوە.

تەندروستی هەرێم ڕوونیدەكاتەوە، ئاماژە زانستییەكان تاوەكو ئێستاش ئەوە دەردەخەن كە ھەرچەندە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆشبەختانە تۆماركردنی تووشبووی نوێ نەبووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ئەم نەخۆشییە لە جیھان و وڵاتانی دەوروبەر و پارێزگاكانی تری عیراق ھێشتا مەترسی بڵاوبوونەوە ھەر بەردەوامە، هاوكات لە ھەرێمی كوردستان تا ئێستا نەخۆش لە نەخۆشخانەكان و بەركەوتووان لە كەرەنتینەكان ھەر ماوە، بۆیە بەردەوام لە ڕاگەیاندراوەكان جەخت لەسەر پابەندبوونی ڕێنماییەكانی تەندروستی لە شوێنە گشتییەكان و بڕیارەكانی خۆپارێزی لەلایەن وەزارەتەكانی ناوەخۆ و پەروەردە و ئەوقاف و كاروباری ئاینی و گواستنەوە و گەیاندن دەكەینەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشدەخاتەڕوو، كە بەردەوام دەبن لە پشكنین و گەڕان بەدوای تووشبووان، جارێ ماوەی زیاتر پێویستە بۆ دڵنیابوون لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ئەو نەخۆشییە و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە …

لە ھەندێك دەزگای میدیایی وا بڵاوكراوەتەوە گوایە مەترسی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە كوردستان نەماوە، بۆ ئەم مەبەستە بۆ ھاوڵاتیان ڕوونیدەكەینەوە كە لێكدانەوەیەكی جیاواز بۆ ئەم بابەتە كراوە، ئاماژە زانستییەكان تاوەكو ئێستاش ئەوە دەردەخەن كە ھەرچەندە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆشبەختانە تۆماركردنی تووشبووی نوێ نەبووە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی ئەم نەخۆشیە لە جیھان و ووڵاتانی دەوروبەر و پارێزگاكانی تری عێراق ھێشتان مەترسی بڵاوبوونەوە ھەر بەردەوامە، هاوكات لە ھەرێمی كوردستان تا ئێستا نەخۆش لە نەخۆشخانەكان و بەركەوتووان لە كەرەنتینەكان ھەر ماوە، بۆیە بەردەوام لە ڕاگەیاندراوەكان جەخت لەسەر پابەندبوونی ڕێنماییەكانی تەندروستی لە شوێنە گشتیەكان و بڕیارەكانی خۆپارێزی لەلایەن وەزارەتەكانی ناوەخۆ و پەروەردە و ئەوقاف و كاروباری ئاینی و گواستنەوە و گەیاندن دەكەینەوە، وە بەردەوامیش دەبین لە پشكنین و گەڕان بەدوای تووشبووان، جارێ ماوەی زیاتر پێویستە بۆ دڵنیابوون لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ئەو نەخۆشیە و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
١٠ ئایار ٢٠٢٠

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان