ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی: پێویستە هەرچی زووە پرسی (لامەركەزییەتی ئیداری) بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: كۆبوونەوەی ڕۆژی (8/5/2020) لەپەرلەمانی كوردستان پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ تێكدانی یەكڕیزی نیشتمانی و تەبایی سیاسی نێوان هێزەكانی پێكهێنەری پەرلەمان و پڕۆسەی سیاسی كوردستانیشی خستەژێر پرسیارەوە، بەتایبەتی تێوەگلاندنی كۆتای پێكهاتەكان لەپرسی زۆرینە و كەمینەی دیموكراسی دا، كە ئەمە بەتاڵكردنەوەی ناوەڕۆكی مافی پێكهاتەكانە لەجەوهەری بەشداری دیموكراسی و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان لەدامەزراوەی تەشریعیدا كە (ی.ن.ك) بڕوای پتەو و جێگیری هەیە بەو مافانە و پێداگریان لەسەر دەكات.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: لەبەر ڕۆشنایی ئەو پێشهاتانەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا بە هەماهەنگی و ڕاوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان هەڵوێستی هاوبەش گەڵاڵە بكرێت بۆ ڕێگری كردن لە (ئینفیراد) و تاكڕەوی و بەكارهێنانی دامەزراوەیەكی دیموكراسی و نیشتمانی وەك پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبی.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەبەوەشدراوە: ئەنجومەنی سەركردایەتی بەبایەخەوە هەڵوەستەی جددی كرد لەسەر پرسی (لامەركەزییەتی ئیداری) هەروەك لەڕێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و كارنامەی حكومەتی هەرێمیشدا هاتووە و ئێستایش بووەتە خواستێكی میللی و گشتگیر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستاندا و پێویستە هەرچی زووە بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە

دەقی ڕاگەیەندراوەكە؛
راگەیەنراوی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی (ی.ن.ك)

پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ (10/5/2020)، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئامادەبوونی هاوسەرۆكان، لەشاری سلێمانی كۆبۆوە.

لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و بەتایبەتی ژیان و گوزەرانی دژواری هاوڵاتیانی كوردستان، كاروباری ئۆرگانەكان كرا.

لەسەر پرسی پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پێی وابوو كۆبوونەوەی ڕۆژی (8/5/2020) لەپەرلەمانی كوردستان پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ تێكدانی یەكریزی نیشتمانی و تەبایی سیاسی نێوان هێزەكانی پێكهێنەری پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی كوردستانیشی خستەژێر پرسیارەوە، بەتایبەتی تێوەگلاندنی كۆتای پێكهاتەكان لەپرسی زۆرینە و كەمینەی دیموكراسی دا، كە ئەمە بەتاڵكردنەوەی ناوەڕۆكی مافی پێكهاتەكانە لەجەوهەری بەشداری دیموكراسی و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان لەدامەزراوەی تەشریعیدا كە (ی.ن.ك) بڕوای پتەو و جێگیری هەیە بەو مافانە و پێداگریان لەسەر دەكات.

لەبەر رۆشنایی ئەو پێشهاتانەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان هەڵوێستی هاوبەش گەڵاڵە بكرێت بۆ رێگری كردن لە (ئینفیراد) و تاكڕەوی و بەكارهێنانی دامەزراوەیەكی دیموكراسی و نیشتمانی وەك پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبی.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، هەڵسەنگاندنی ئیجابی كرا بۆ ڕاپۆرتەكانی: تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم و وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و هەروەها راپۆرتی مەكتەبی پەیوەندییەكان لەسەر پەیوەندی كوردستانی و عێراقی و گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوە كران، سەركردایەتی راسپاردە و رێنمایی پێویستی پێدان بۆ ئەركەكانی داهاتوویان.

جێگای باسە بەشی زۆری كۆبوونەوە تەرخانكرا بۆ دۆخی بژێوی و گوزەرانی نالەباری هاوڵاتیانی كوردستان بەتایبەت لەهەلومەرجی دواكەوتنی مووچە و دەرهاویشتەكانی دوای پەتای (كۆرۆنا) و قۆناغی كەرەنتینەكردن كە بوونە ئەركی سەربار لەسەر ژیانی مووچەخۆران و توێژی كاسبكارانی كوردستان.

ئەنجومەنی سەركردایەتی وێڕای دەستخۆشی لە ئیدارەی خۆجێیی شارەكان و دەزگا پەیوەندیدارەكانیان و خۆراگری هاوڵاتیان و پابەندبوونیان بەرێكارەكانی خۆپارێزی كە بوە هۆی تێپەڕاندنی تا رادەیەكی زۆری مەترسییەكانی پەتای (كۆرۆنا)، دووپاتیكردەوە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان شایستەی ژیانێكی باشترن، كە بارتەقای خۆڕاگری و پابەندبوونەكەیان بێت.

لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی سەركردایەتی بەبایەخەوە هەڵوەستەی جدی كرد لەسەر پرسی (لامەركەزییەتی ئیداری) هەروەك لەرێكەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و كارنامەی حكومەتی هەرێمیشدا هاتووە و ئێستایش بۆتە خواستێكی میللی و گشتگیر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستاندا و پێویستە هەرچی زووە بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

ئەنجومەنی سەركردایەتی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
(10) ی ئایاری 2020

کوردستان

پزیشكێكی دەرمانساز؛ ڤاكسینێكی دیكەی دژە كۆڕۆنا لە بەریتانیا دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكێكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، مانگی داهاتوو ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە.

د. عیسا ئال عیسا، پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتوو، ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بەناوی ڤاكسینی نۆڤاڤاكس، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە وە .

ڕاشیگەیاندووە، بەمەش ئەم جۆرە ڤاكسینە دەبێتە دووەمین ڤاكسین لە بەریتانیا و دەیەمین ڤاكسین لەسەر ئاستی جیهان لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە ؛قاوشەكانی نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لە نەخۆش

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا قاوشەكانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لەنەخۆش.

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بە هۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە ھەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن لەوەرناگیرێن.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو نەخۆشانەی دەرەوەی سنوری هەڵەبجە وەردەگیرێن، كە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین لەڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بەمەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی رێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بەدەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین.

لە ڕاگەیەنراوەكە داهاتووە، رۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلولی 2020 ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردوو خولەكە دەستپێدەكات، تا رۆژی دوو شەممە 5 -10 – 2020 بەردەوام دەبێت، هەروەها دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەتەوە لەڕۆژی یەكشەممە 18-10-2020 بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان