ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە عیراق 88 حاڵەتی تووشبوون و 32 چاكبوونەوە تۆماركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 88 حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 32 كەسیش لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری رشابردوودا 2 هەزار و 233 نمونەی پشكنین وەرگیراوە لە تەواوی عیراق و بەوەش كۆی ژمارەی نمونە وەرگیراوەكان لە سەرەتای پەتاكەوە تاوەكو ئێستا گەیشتۆتە 127 هەزار و 153 پشكنین.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە 88 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون، كە 22 كەسیان لە ڕوسافە تووشبوون و هەروەها 32 كەسیش چاكبوونەتەوە، كە 3 كەسیان لە دهۆك بون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان لە بەغدا تۆماركراوە و بەوەش كۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 109 كەس.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە 2 هەزار و 767 كەس و ئەوانەشی چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە هەزار و 734.

عێراق

تەندروستی عیراق ڕێژەی ئەو ڤاكسینە ئاشكرا دەكات كە وەریدەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لەسەر وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕوونكردەوە دەدات.

ڕیاز حلفی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند، عیراق رێژەی 20%ی ئەو ڤاكسینە وەردەگرێت كە لە وڵاتانی جیهان بەرهەمدەهێنرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، تیدرۆس ئەدهانۆم گبریسۆس، سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ 23/11/2020 ڕایگەیاند:گەشبینن بەرانبەر بە سەركەوتنی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، مانای وایە ڕوناكییەكە لەوپەڕی تونێلەكەوە زیاتر پشنگ دەدات، لە هەمان كاتدا مەترسییەكی ڕاستەقینە هەیە هەژار و نەداران بكەونە ژێر دەست و پێوە لەپێناو دەستخستنی ڤاكسینەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، سلێمانی زۆرترین حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماردەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 2136 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 2202 كەسیش چاكبوونەتەوە و 38 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا كە 12 كەسیان لە سلێمانی بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هەزار و 908 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 2136 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، و لە سلێمانی 158 و هەولێر 152 و دهۆك 178 و كەركوك 246 حالًەت تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی2202 تووشبووی پەتاكە كردووە كە زۆربەیان لە بەغدا و واست و كركوك بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 38 كەس بە پەتاكە كە دیسانەوە پارێزگەی سلێمانی بە تۆماركردنی 12 حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە سەرو ڕیزبەندی پارێزگەكانی تردا ماوەتەوە لەڕووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەركردەیەكی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دژە تیرۆری عیراق، دەستگیركردنی سەركردەیەكی ڕێكخراوی داعش ڕادەگەیەنێت كە بەرپرسی رێكخستنەوەی چەكدارانی داعش بووە لە عیراق.

ئەمڕۆ دوو شەممە، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند:” لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا هێزەكانی دژە تیرۆر توانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا سەركردەیەكی ڕێكخراوی داعش دەستگیر بكەن كە بەرپرسی ڕێكخستنەوەی چەكدارانی رێكخراوەكە بووە لە عیراق”.

بە وتەی یەحیا ڕەسوڵ:”ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو سەركردەیەی داعش لەدەرەوەی عیراقەوە هاتووە ویستوویەتی لە دەروبەری بەغدا كۆبونەوە بە چەكدارانی رێكخراوەكە بكات”.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت:”ئەو بەرپرسەی داعش لە ساڵی 2003 وە پەیوەندی بەڕیزەكانی رێكخراوی قاعیدەوە كردووە و دواتر پەیوەندی بە داعشەوە كردووە ولە چەندان كاریی تیرۆریستیدا تێوەگلاوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان