ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بۆچی هەندێك كەس لە ڕەمەزاندا بەبێ‌ ڕجیميش كێشیان دادەبەزێت؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی ڕایدەگەیەنێت، هەندێك كەس لە مانگی ڕەمەزاندا كێشیان دادەبەزێت بە مەرجێك خۆیان هەوڵیان بۆ نەداوە و ئارەزووی ئەوەش ناكەن، بۆیە هەندێك هۆكار هەن كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزینی كێش هەیە.

د. ئیسرا كەمال شاە محەمەد، پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی ڕایگەیاندووە، یەكێك لە هۆكارە باوەكان ئەوەیە، كە كەسەكە ژەمی پارشێو دەپەڕێنێت بەوەش كەسەكە تەنها ماوەی بەینی بەربانگ تا خەوتنی بۆ دەمێنێتەوە و لەم كاتەشدا كەسەكە ناتوانێت بڕی پێویستی كە لەش دەیسوتێنێت دەستی كەوێت، چونكە لەوانەیە هەست بە تێری بكات و نەتوانێت لە بڕێكی تایبەت زیاتر خواردن بخوات بەتایبەتی لەو كەسانەی مێتابۆلیزمێكی خێرایان هەیە بۆیە ووردە ووردە زیاتر كێشیان دادەبەزێت.

دەشڵێت: “هۆكارێكی دیكە ڕەنگە كەسەكە خواردنەوەی سەرەكی ئاو بێت، ئێمە لەو كەسانەی دەیانەوێت كێشیان زیاد بكەن دەمانەوێت خواردنەوەی سەرەكیان ئاو نەبێت، چونكە ئاو كالۆری (ووزە) تێدا نییە، بەڵكو دەمانەوێت خواردنەوەی سەرەكیان شیر و ماستاو و شەربەتی سروشتی و ئەو جۆرە بێت كالۆری زیاتریان دەست بكەوێت بۆ جەستەیان ئەمە بە پێچەوانەی ئەوانەی كێشیان زیادە دەڵێین با خواردنەوەی سەرەكیتان ئاو بێت”.

هۆكارەكانی دیكەی دابەزینی كێش لە ڕەمەزندا بێ خواستی كەسەكە:

– یەكێك لە هۆكارە باوەكان ئەوەیە كە كەسەكە ژەمی پارشێو دەپەرێنێت بەوەش كەسەكە تەنها ماوەی بەینی بەربانگ تا خەوتنی بۆ دەمێنێتەوە و لەم كاتەشدا كەسەكە ناتوانێت بڕی پێویستی كە لەش دەیسوتێنێت، دەستی كەوێت چونكە لەوانەیە هەست بە تێری بكات و نەتوانێت لە برێكی تایبەت زیاتر خواردن بخوات بەتایبەتی لەو كەسانەی مێتابۆلیزمێكی خێرایان هەیە بۆیە ووردە ووردە زیاتر كێشیان دادەبەزێت.

ـ ڕەنگە ئەگەر پارشێویش بكات خواردنێكی پر ووزە نەخوات. لە ژەمی پارشێودا بۆ كەسێك كە بیەوێت كێش زیاد بكات ڕاستە بڕ گرنگە، بەڵام جۆریش زۆر گرنگە كە خواردنێك بێت كالۆری زۆر تیادا بێت. دەتوانێت ئەم ژەمەی بكاتە شەربەتی خەست (smoothie) كە بەم شێوەیە دلنیا دەبێتەوە ئەوەی خواردیۆتی ووزەی باشی پێداوە بۆ نموونەی خوارەوە بڕی ووزەكەی دەگاتە زیاتر لە ۹٠٠ كالۆری، كە پێكهاتووە لە ( ۱مۆزی گەورە+ نیو كووپ شۆفان+ ۲ كووپ شیری سائل + ۱ كەوچكی چێشت كەرەی عەلی بابا + ۱ كەوچك رۆنی گوێز هند (دەتوانێت تێشی نەكات ئەگەر ئارەزووی نەبێت)+ ۲ عەیارە تەواوكەری خۆراكی پرۆتین ( ئەگەر پێویست بكات) یان هەر شیری پاودەری ئاسای یان ئەو جۆرە پاودەرەی كالۆرییەكی زیاتر دابین دەكات ـــ هەموو ئەمانە بدات لە عەسارەو شەربەتێكی خەستی لێدەردەچێت….
ئەمە كەسەكە دەتوانێت بۆ پارشێو یان پێش خەوتن بیخواتەوە ووزەیەكی زۆر باشی بۆ دابین دەكات.

ـ هۆكارێكی تر، ڕەنگە ئەوە بێت كە كێشەی هەندێك ڤیتامین و كانزای هەبێت كە پەیوەندیان هەیە بە ئارەزوو بۆ خواردن و لاوازییە بەلام پێی نەزانیوە بۆ نموونە كێشەی كەمی ئاسن و زینك … یاخود نەخۆشیەكە و پێی نەزانیوە وەكو زیاد ئیش كردنی غودە ، ….هتد.

ـ هۆكارێكی تر ئاو زۆر خواردنەوە ڕاستەوخۆ پێش خواردن و دوای خواردن و لە كاتی خواردن ، چونكە ئاو هیچ ووزەیەكی تێدا نی یە و بۆیە كاتێك لەو كاتەنەدا دەیخواتەوە زۆر تێری دەكات و هەرسكردنیشی قورستتر دەكات بۆیە رەنگە دوای خواردنی كەمتر پێبخورێت.

ـ ڕەنگە كەسەكە تەنها بەربانگ بكاتەوە و دوای هیچ سووكە ژەمێك نەخوات. بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشیان زیاد بكات دەبێت ژەمی بچووك و بەلام زوو زوو شت بخۆن وە ئەو خواردنانەی دەیخۆن گرنگە بەهای خۆراكیان زۆر بێت و كالۆریشیان زۆر بێت و برێكی باشیشی لێبخۆن. بۆ نموونە دوای بەربانگ دەكرێت شەربەتی سروشتی میوەی جیاواز تێكەڵ بكرێن یاخود چەرەساتی تێكەل یان شیر یان میوەی ووشككراو بخۆن.

ـ هۆكارێكی تر رەنگە كەسەكە خواردنەوەی سەرەكی ئاو بێت. ئێمە لەو كەسانەی دەیانەوێت كێشیان زیاد بكەن دەمانەوێت خوارنەوەی سەرەكیان ئاو نەبێت چونكە ئاو كالۆری (ووزە) تێدا نی یە بەڵكو دەمانەوێت خواردنەوەی سەرەكیان شیر و ماستا و شەربەتی سروشتی و میلك شەیك و …. ئەو جۆرە بێت بۆی كالۆری زیاتریان دەست بكەوێت بۆ جەستەیان ئەمە بە پێچەوانەی ئەوانەی كێشیان زیادە دەڵێین با خواردنەوەی سەرەكیتان ئاو بێت.

کوردستان

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر: 156 شوێنی سەرپێچیكار داخران

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەبەرامبەر سەرپێچیكردن و جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر ژمارەیەكی زۆر شوێنكاری داخست.

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشكنین بۆ شوێنەكان لەلایەن لیژنەكانی چاودێری و تەندروستیییەوە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، لەسنووری هەر (10) قائیمقامیەتەكەی پارێزگای هەولێر (156) شوێن داخران.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

لە ژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشكنین بۆ شوێنەكان لەلایەن لێژنەكانی چاودێری و تەندروستیییەوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەكەی پارێزگای هەولێر (156) شوێن داخران.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە رێگەی لێژنەكانی چاودێری و تەندروستیی بەردەوامە لە بەدواداچوون و پشكنینی شوێنەكان و چاودێریكردنییان، هەر شوێنك پابەند نەبێت بە رێكارەكانی خۆپارێزی رووبەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواكارین لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەم دوكان و بازاڕ و هەموو ئەو شوێنانەشی كە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان كراوەن، لەم دوخە مەترسیدارەی كۆرۆنا پابەندی رینماییە تەندروستییەكان بن و بەپێی رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و سەلامەتی گشتیی شارەكەمان (دەمامك) ببەستن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

7/8/2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“‎بێ‌ ڕێككەوتن كازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبێ‌ ڕێككەوتن پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

سالار مەحود ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق لە نووسینێكیدا ڕایگەیاندووە:”بێ ڕێككەوتن كازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێ “لەهەڵبژاردنی داهاتوو لایەنەكان كورسیان كەم دەكات” بەبێ ڕێكەوتن لەگەڵ هەرێم كازمی ڕێژەیەك پارە بۆ كوردستان دەنێرێت بەناوی پێدانی مووچەوە. چونكە بۆ هەڵبژارنی داهاتوو نیازی دروستكردنی لیستی سەرتاسەری هەیە لە عیراق و كوردستان”.

سالار مەحمود دەشڵێت:” كازمی دەیەوێت بە ڕای گشتی كوردستان و مووچە خۆران بڵێ بەبێ ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتی هەرێم هاوكاریتان دەكەم. كوردستان تەنیا بۆ پارە چاوی لەبەغدایە و دۆسیە ستراتیژییەكان فەرامۆش كراون”.

ئەو ڕاوێژكارەی پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق ئاشكراشیكردووە:”سەرەتا بە هاندانی ئەمریكا هەر زوو لەكوردستانەوە پشتیوانی بێ مەرج بۆ كازمی ڕاگەیەنرا. ئەگەر كازمی لەسەر ئاستی گشتی توانی چاكسازی بكات و هاوتەریبیش ئیستحقاقی دەستوری كوردستان، ئەوا دەشێ دەستخۆشی لێ بكرێت. بەڵام نابێ پەلە بكرێت لە بڕیاردان لە ئەجنداو نیازی داهاتووی مستەفا”.

ئەوەشیخستووەتەڕوو:” كازمی لە كارنامەكەیدا هەڵبژاردنی پێشوەخت هەبوو، پەرلەمانیش دەنگی بەو كارنامەیە داوە و داخوازییەكی گشتی بووە، بۆیە دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن حكومەتەوە ئاسایی و یاساییە، ئەمەش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتەكانی تر”.

سالار مەحمود ئاماژەی بەوەشداوە:”لەهەڵبژاردنی داهاتوو هەموو لایەنەكانی ئێستا كورسی كەم دەكەن و دابەشبوونی زۆرتر دروست دەبێت بەپێی یاسا نوێكە. نەوەیەكی نوێی سیاسی و چینێكی سیاسی نوێ لە عیراق سەرهەڵدەدەن. نەوە كۆنەكەش پاشەكشە دەكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەى دەستگیركرد كە لە شاری بەغدا سوكایەتی بە گەنجێك كردبوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیركردنی‌ یەكێك لەو كەسانەی‌ ڕاگەیاند كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەشاری‌ بەغدا سوكایەتییان بەمێردمنداڵێك كردبوو.

عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،‌ لە كۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی 7/8/2020 ڕایگەیاند:”پاش بڵاوبوونەوەی‌ گرتەیەكی‌ ڤیدیۆیی كە لەشاری‌ بەغدا چەند كەسێك لەدەزگا ئەمنییەكان سوكایەتی‌ بەمێردمنداڵێك دەكەن، دواتر بەرێز مستەفا كازمی‌، سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ بۆ ئەو كەسانە دەركرد، زۆربەی‌ ئەو كەسانە دەستگیركراون‌ و لەبەغدا بەندكراون”.

بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ‌وتیشی:”دوێنێ لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ هەرێم‌ و لیوا كاكە ڕەش، نوێنەری‌ وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حكومەتی‌ هەرێم لەبەغدا پەیوەندییان پێوەكردم‌ و كە گومان دەكەن یەكێك لەو كەسانە هەڵهاتبێت بۆ هەرێمی‌ كوردستان”‌.

عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها وتیشی‌:”‌ئێمەش لێكۆڵینەوەكانمان دەستپێكرد بۆ دەستكەوتنی‌ سەرەداوێك‌ و دۆزینەوەی‌ ئەو كەسە، خۆشبەختانە ئێوارەی‌ ئەمڕۆ توانیمان ئەو كەسە لەناو شاری‌ سلێمانی‌ دەستگیر بكەین”.

بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشكرد:”دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێكارە یاساییەكان كەسەكە ڕادەستی‌ نوێنەری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌‌ بەغدا دەكرێتەوە كە ئێستا لەشاری‌ سلێمانییە‌، لەبەرئەوەی‌ دۆسیەی‌ لێكۆڵینەوەكەی‌‌ لەبەغدایە”.

 

پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركرد كە لە شاری بەغدا سوكایەتی بە گەنجێك كرد

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه لەشاری سلێمانی ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ سوكایه‌تییان‌ به‌مێردمنداڵه‌كه‌ی‌ به‌غدا كردبوبه‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌شاری‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌مێردمنداڵێك كردبو.ئه‌مڕۆ 2020/8/7، به‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها،‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پاش بڵاوبه‌نه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی كه‌ له‌شاری‌ به‌غدا چه‌ند كه‌سێك له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان سوكایه‌تی‌ به‌مێردمنداڵێك ده‌كه‌ن، دواتر به‌رێز مسته‌فا كازمی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركرد، زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیركراون‌و له‌به‌غدا به‌ندكراون.دوێنێ هه‌ردو به‌ڕێزان لیوا به‌ختیار بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ هه‌رێم‌و لیوا كاكه‌ ڕه‌ش، نوێنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌به‌غدا په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم‌و كه‌ گومان ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵهاتبێت بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان‌.وتیشی‌، ‌ئێمه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ سه‌ره‌داوێك‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ توانیمان ئه‌و كه‌سه‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیر بكه‌ین.ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان كه‌سه‌كه‌ ڕاده‌ستی‌ نوێنه‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌‌ به‌غدا ده‌كرێته‌وه كه‌ ئێستا له‌شاری‌ سلێمانییه‌‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌‌ له‌به‌غدایه‌.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

Posted by ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ on Friday, August 7, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان