ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عیراق دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی دەستپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەستی بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی كرد.

دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمڕۆوە دەستیان كردووە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو خانەنشینانەی هەڵگری كارتی ئەلیكترۆنین دەتوانن سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە چەند ڕۆژێك مووچەی خانەنشینان لە عیراق دواكەوت و ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق-یش لە یەكەم كۆبوونەوەی دوێنێیدا بڕیاریدا پەلە بكرێت لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و هەر ئەمڕۆش مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ چووە فەرمانگەی خانەنشینی بۆ چاودێری كردنی دابەشكردنی مووچە.

ئابوری

بانكی شارەزوور: سبەینێ‌ هەینی و ڕۆژی شەممەش دەوام دەكەین

خەڵك – یەحیا حبیب

بەهۆی ئەوەی بەشێك لە هاووڵاتیانی شارەزوور تا ئێستا هاوكارییەكەی حكومەتی هەرێمیان وەرنەگرتووە، بانكی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، “سبەینێ‌ هەینی و ڕۆژی شەممە دەوام دەكەین و هاووڵاتیان دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی هاوكارییەكەی حكومەت”.

بە پێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) ڕۆژەكانی چوارشەممە و پێنجشەممە بانكی شارەزوور دەستی كرد بە دابەشكردنی بڕی 100 هەزار دیناری هاوكاری حكومەت بۆ هەژارانی سنوورەكە كە پێشتر لە چاودێری كۆمەڵایەتی شارەزوور فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی شارەزوور لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند، “بەهۆی ئەم دۆخە ناهەموارە بڕیارمانداوە سبەینێ‌ هەینی و شەممەش دەوامی فەرمی بكەین لە پێناو هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بڕی هاوكاریەكەی حكومەت وەربگرن”.

بە پێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە هەزار خێزان هاوكارییەكەی وەرگرتووە لە بانكی شارەزوور و ژمارەی ئەو كەسانەشی ناویان گەڕاوەتەوە بریتییە لە 2042 خێزان لە شارۆچكەی شارەزوور.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی بانكی شارەزوور، دەبێت ئەو كەسەی ناوی هاتووەتەوە خۆی ئامادەیی هەبێت و كارتی نیشتمانی و فۆڕمی خۆراكی پێبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

 

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 48 دۆلار و 82 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 45 دۆلارو 29 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەهۆی كۆتاییهاتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە، جارێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەر نرخی نەوتی جیهانیدا هاتووە، بەڵام تاكو ئێستاش نرخەكە ناجێگیرە.

هاوكات هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جوتیار عادل: بەغدا پارەكە نەنێرێت بژاردەی ترمان هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەشبینن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت بۆ مووچە. دەشڵێت، ئەگەر پارەكە نەنێرن، بژارەی تریان هەیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند:”حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دابەشكردنی مووچە. گەشبینین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت”.

وتەبێژی حكومەت وتیشی:ئەگەر 320 ملیار دینارەكە نەهات بۆ دابەشكردنی مووچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت. بەپێی ڕێككەوتن دەبێت لە عیراقەوە مووچەی چوار مانگی ترمان بۆ ڕەوانە بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان