ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڤیدیۆ؛ بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی چەند ڕێنماییەك بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام ڕادەگەیەنێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا دەكات قەرەباڵغی لە فەرمانگە حكومییەكاندا دروست نەكرێت بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لە بڵاوبووەنەوە نەخۆشییە گوازراوەكان.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی سلێمانی ڕایگەیاند سوپاس بۆ خودا و هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەكان توانراوە سەركەوتنێكی باش لە كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەدەستبهێندرێت.

ڕوونیشیكردەوە كە لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتە و پابەندبوونی هاووڵاتییانەوە ئێستا حكومەت بڕیاری داوە بەشێك لە دەوامی فەرمانگەكان دەستپێبكاتەوە.

ڕاشیگەیاند كە داوایان لە حكومەت كردووە رێژەی 30%ی كارمەندان دەوام بكەن و سیستمی یەك پەنجەرەش پەیڕەو بكرێت بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و رێگری بكرێـ لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان.

ریکلام

کوردستان

كفری.. پۆلیسێك ڕفێندرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمشەو لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە لەسەر پڕۆژەیەكی ئاو لەنێوان جەبارە- كفری، هاووڵاتییەكی دانیشتووی كفری كە پیشەی پۆلیسە ڕفێندرا.

ئامانج عەبدولڕەزاق، لێپرسراوی كۆمیتەی جەبارەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەڕمی حزبەكەی ڕاگەیاند: هاووڵاتییەك كە پیشەی پۆلیسە و ناوی (ك. ف) و دانیشتووی كفریە لەنێوان شارۆچكەی كفری – جەبارە ڕفێندراوە.

لێپرسراوی كۆمیتەی جەبارەی یەكێتی وتیشی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو كارە لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجامدراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ سەنتەرێكی ڕاوێژكاری بۆ تووشبوانی كۆرۆنا لە شارەزوور كرایەوە


خەڵك – یەحیا حبیب

لە نێو مەڵبەندی تەندروستی شەهید دكتۆر چیا، لە ناحیەی وارماوای سەر بە قەزای شارەزوور سەنتەرێكی ڕاوێژكاری بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرایە و لە هەفتەیەكدا 5 ڕۆژ تیمێكی خۆبەخش پێشوازی لە توشبوانی ئەو ڤایرۆسە دەكەن.

ئاگرین عومەر، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندرستی شەهید دكتۆر چیا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “پاش پێشنیارمان بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتی قائیمقامی قەزای شارەزوور لەبەر ھەستیاری بارودۆخەكە بڕیار درا بە كردنەوەی سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا بۆ چارەسەر و پێدانی ڕێنمایی بە توشبوانی ئەو ڤایرۆسە “.

وتیشی، “ئەم سەنتەرە لە لایەن كارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا و نەخۆشخانەی گشتی شەھید ڕەئوف بەگ و چەند كارمەندێكی خۆبەخشی تر بەڕێوە ئەبرێت “.

جەختیكردەوە، “بە سەرپەرشتی چەند پزیشكێكی پسپۆر و شارەزا لە بوارەكەدا خۆبەخشانە بەم ئەركە پیرۆزە ھەڵدەستن و سەرپەرشتی دەكەن “.

ئاگرین عومەر ڕاشیگەیاند، “سوپاسی بەڕێزان م. موحسین محمود، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەڵاحەدین و م. عەزیز عارف، پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی دەروازە لە ناحیەی وارماوا دەكەین، كە هەستان بە دابینكردنی پێداویستییە خۆپارێزییەكان و چەند كەرەستەیەكی پزیشكی بۆ ئەم سەنتەرە “.

هەر لە چوارچێوەی ئامادەكاری بۆ كردنەوەی سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا لەسەر داوای م. نەبیل حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای مرۆیی مام لە ناحیەی وارماوا بۆ دابینكردنی پێداویستی تەندروستی 350 كێت و كەل و پەلی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەشی سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا كرا.

ئاگرین عومەر، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید دكتۆر چیا لە بارەی كاركردنیان، ئاگاداری ھاووڵاتیان دەكەنەوە، كە یٔەم سەنتەرە لە ڕۆژی (یەك شەممە تا پێنج شەممە) لە كاتژمێر 8:30ی سەر لە بەیانی تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كراوە دەبێت و تەنها تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشوازی لێدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر؛بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بە دواداچوونی وورد لە شاری هەولێر توانرا بازگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێت، دەشڵێت،”دەست بەسەر نزیكەی یەك كلیۆ گرام لەماددە هۆشبەرەكاندا گیرا”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ‎دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بە دواداچوونی وورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان ئەمڕۆ 5 ی تەمموز له شاری هەولێر توانرا بازگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بازرگانەكە ناوی ( م ، م ، ع ) لە گەڵ دەستبەسرداگرتنی بڕی 265 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (تلیاك و هێرۆین و شیشە) و بڕی 490 شیت حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ لەگەڵ دەسبەسەرداگرتنی چوار دەمانچە و كڵاشینكۆفێك و تەرازوویەكی دیجیتاڵ و چەند كەلوپەلێكی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان