ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كازمی، عەبدولوەهاب ساعدی گێڕایەوە سەر كارەكەی

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق بڕیاریدا بە گێڕانەوەی فەریق ڕوكن عەبدولوەهاب ساعدی بۆ خزمەت و پۆستی سەرۆكی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری پێبەخشی.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق ئەمڕۆ ژمارەیەك بڕیاریدا لەوانە، گێڕانەوەی فەریق ڕوكن عەبدولوەهاب ساعدی بۆ خزمەت، هاوكات پۆستی سەرۆكی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری پێبەخشی.

كازمی بڕیاریشدا، لیژنەیەكی یاسایی باڵا بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی كە لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ پێكبهێنرێت، تا بكوژانی خۆپیشاندەران ئاشكرابكرێن و بدرێنە دادگا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریشدا، بە قەرەبوو كردنەوەی كەسوكاری خۆپیشاندەرە كوژراوەكان و چاودێریكردنی بریندارەكان.

جێی ئاماژەیە، ڕێكەوتی 27/9/2019 فەریق ڕوكن عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق بە بڕیاری عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی وەزیرانی ئەو كاتی عیراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و گواسترایەوە بۆ ناو وەزارەتی بەرگری.
دوای بڕیارەكەش ناوبراو نیگەرانی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوەكردبوو، لە بری خەڵاتكردن و بەخشینی مەدالیای سەركەوتن، نازانێت بۆچی سزا دەدرێت.

عێراق

بە فەرمانی كازمی بەڕێوەبەری ژمارەیەك بانك دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڕێوەبەری ژمارەیەك بانك بەهۆی تێوەگلانیان لە “گەندەڵی” دەستگیر كران.

كەناڵی (الشرقیە) بڵاویكردەوە، كە هێزێكی تایبەتی بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی بەڕێوەبەری ئەو بانكانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

ئاشكراشی كردووە، كە هەر ئەمڕۆ لەلایەن ئەو هێزەوە بەڕێوەبەری لقی بانكی كشتوكاڵی لە فەلوجە و ڕومادی و سەڵاحەدین و ئەبوغرێب دەستگیر كراون ئەوەش بەهۆی ئەوەی عادل عەتیە، بەڕێوەبەری بانكی كشتوكاڵی دوای دەستگیركردنی چەند نهێنیەكی ئاشكراكردووە و ناوی ئەوانیشی هێناوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمانی مستەفا كازمی، دژە تیرۆری عیراق بەڕێوبەری كۆمپانیای (كی كارد)ی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرد و دوێنێ‌ ھەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەی و دەستیان بەسەر بڕی 30 ملیار دیناردا گرت، كە بەھۆی گەندەڵییەوە بەدەستی ھێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی و بلاسخارت باس لە هەڵبژاردن دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەماهەنگی لەو بوارەدا دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی لە بەغدا پێشوازی كردووە لە جنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و گفتوگۆیان كردووە كردووە لەسەر كاری هاوبەش لەبواری هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

بەپێی بڕیاری حكومەتی عیراق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژارددنی پێشوەختە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ پەڕلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوەتەوە بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكان تاوەكو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی خۆی ببینێت لە دۆسیەی ئاوارەكان و گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكانی حكومەت كرا بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە بەزووترین كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ لە24 سەعاتی ڕابردوودا زۆرترین چاكبوونەوە تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 3907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4234 كەسیش چاكبوونەتەوە و 83 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 438 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3907 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە ، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 122 و هەولێر 72 و كەركوك 75 و دهۆك 418 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4234 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 64 و هەولێر 220 و كەركوك 185 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 83 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8491 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان