وەزیری بەرگری ئیتالیا گەیشتە هەولێر



گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و وابڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.

سەردانەكەی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بۆ تاوتوێ‌ كردنی پەیوەندییەكانی هەرێم و ئەو وڵاتەیە، كە تا ئێستا بەردەوامە بەردەوامن لە هاوكاری پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر و زیاتر لە 900 سەربازیان لە عێراق و هەرێم هەیە و ژمارەیەك پێشمەرگەش لەو وڵاتە مەشقیان پێ‌ كراوە.

بەپێی زانیارییەكان، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە.

كارەبای ماڵان دەبێتە كارتی پریپەید
پێشت كارەبای ماڵان دەبێتە كارتی پریپەید
وڵاتێك بڕیاریدا ڤایپ قەدەغە بكات
دواتر وڵاتێك بڕیاریدا ڤایپ قەدەغە بكات
ەیوەندیدار