ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری وردی بازاڕەكان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەمانگی ڕەمەزاندا قائیمقامیەتی سلێمانی بەوردی چاودێری بازاڕەكان دەكات و سەرۆكی لیژنەكانیش هۆشیاری توند بە سەرپێچیكاران دەدات.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی (38) لیژنە‌وە‌ بەشێوەیەكی بەردەوام و لەبەرەبەیانێكی زووەوە تا درەنگانێكی شەو چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەكات و پشكنین بۆ ئەو كاڵا و شمەك و خواردەمەنییانە دەكات بەهاووڵاتیانی دەفرۆشرێت.

لەشكر حەمید وتیشی: لەمانگی ڕەمەزاندا، لیژنەكانی قائیمقامیەت سەردانە‌كانی خۆیان زیاتر دەكەن و پشكنیینەكانیان لەڕووی تەندروستی و سەلامەتی خۆراك و كوالێتی خۆراك و ڤێتێرنەری و نرخەوە بۆ ئەو خواردەمەنییانە ئەنجام دەدەن كە ڕۆژوەوان لەسەر سفرە و لەكاتی ڕۆژ و شكاندن دەیخۆن، لەبەر ئەوە پێویستە سەرجەم ئەو شوێنانەی خواردەمەنی دەفرۆشن پایەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن بن بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار شوێنەكەی دادەخرێت و ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەشێك لە بازرگان و دوكاندار و دەستگێڕەكان‌، درەنگانێكی ڕۆژ و پێش بەربانگی ئێوارە بەدەرفەت دەزانن بۆ ساغكردنەوەی كاڵاوشمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوو، بۆیە بەپێی خشتەی كاركردنی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەی تایبەت دیاریكراوە بۆ ڕێگری كردن لەو كارە و سەرپێچیكارانیش ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان داوای لە هاووڵاتیان كرد، لەكاتی كڕینی و پێداویستییەكان ڕۆژانە بەوردی سەرنج لە ڕێكەوتی دروستكردنی ئەو خواردەمەنیانەی دەیكڕن، بدەن و لەكاتی هەبوونی شتومەكی خراپ و ماوەبەسەرچوون لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لێ ئاگادار بكەنەوە.

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داواكارە پەكەكە و توركیا شەڕی خۆیان ببەنە دەرەوەی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە بۆردوومانەكەی ئەمڕۆی سیدەكان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوا لە پەكەكە و توركیا دەكات “شەڕ و ململانێی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق و چیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

كاتژمێر 2:45 پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ، سێ شەممە، رێكەوتی 11/8/2020 لە ناوچەی برادۆست كاتێك هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی فیدڕاڵی خەریكی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە بوون كە لە خاڵە سنووریەكان دروستبووە بە مەبەستی دوورخستنی هەڕەشەی شەڕ لە دانیشتووانی ناوچەكە، لە لایەن فرۆكەیەكی لەشكری توركیاوە ئوتۆمبیلێكی هێزەكەی پاسەوانی سنوور دەكرێتە ئامانج وبەداخەوە دوو ئەفسەری هێزەكە شەهید دەبن بە ناوەكانی (عمید/ محەمەد ڕەشید سلێمان، فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور) و(عقید/ زوبێر حالی تاجەدین ، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور). هەروەها (عقید/ حیسامەدین عەبدولڕەحمان حەسەن ) بریندار دەبێت.

لێرەدا دوپاتی دەكەینەوە كە پێویستە PKK و توركیا شەڕ و ململانێكانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان وعیراق وچیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە.

بەم بۆنە خەمناكەوە ، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەكان دەكەین ولە خوای گەورە دەپاڕێینەوە كە بە بەهشتی خۆی شادیان بكات و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین وخەڵكی خۆمان دڵنیا دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە هەموو توانا و هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ دوورخستنەوەی ئەم ململانێیە لە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی ناوخۆ
حكومەتی هەرێمی كوردستان
11/8/2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكایەتی كۆمار لەسەر بۆردوومانەكەی ئەمڕۆی ناوچەی سیدەكان هاتە دەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی كۆمار ئیدانەی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا دەكات، بۆ سەر ناوچەی سیدەكان لە هەرێمی كوردستان.

وتەبێژی فەڕمی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا، بۆردوومانی توركیا بۆ سەر ناوچەی سیدەكان ئیدانە دەكات و داوای كۆتایی هێنان بە پێشلكارییەكان دەكات بۆ سەر سەروەری عیراق.

وتەبێژی فەڕمی سەرۆكایەتی كۆمار جەختیش دەكاتەوە، پێشلكارییە سەربازییە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق بە پێشێلكارییەكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەروەری عیراق.

وتەبێژی فەڕمی سەرۆكایەتی كۆمار داواشیكرد، تەواوی پڕۆسە سەربازییەكان بوەستێنرێت كە زیان بە پەیوەندی نیازپاكی و دراوسێیەتی دەگەیەنێت، ھاوكات داواشدەكات پشت ببەسترێت بە دیالۆگ و لێكتێگەشتن بۆ چارسەركردنی كێشە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەتوندی ئیدانەی ئەو پیشێلكاریانە دەكەین كە توركیا لە رێگەی فرۆكەكانییەوە ناوچەی سیدەكانی لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كردووە، ئەو پێشلكارییە سەربازییە بەردەوامانەی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق بە پێشێلكارییەكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر خاكی عێراق و سەرپێچیەكی روون و ئاشكراشە بۆ یاسا و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و پەیوەندی نیازپاكی دراوسێیەتی، ئێمە ئەم رەفتارە دوژمنكارانە سەرزەنشت دەكەین، كە بووە هۆی شەهیدكردنی ژمارەیەك هاووڵاتی بێتاوان و ئەفسەران لە هێزەكانی پاسەوانی سنوور، ھاوكات داوای دەست بەجێ راگرتنی ئەو دەستدرێژیانە و دیالۆگ و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن دەكەین، بۆ چارەسەركردنی كێشە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتیانە كە ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

شەهیدان بەر رەحمەتی یەزدان بكەون و ئارامی و سەبوریش بۆ كەس و كاریان و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

وتەبێژی فەرمی سەرۆك كۆمار
بەغداد 11 ئابی 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(پەكەكە) وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی هێرشەكەی توركیاوە ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بۆسەر كاروانی سەربازی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگەی هەولێر لە هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات.

كاوە شێخ موس، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی ڕایگەیاندووە”فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا كاروانێكی سەربازی عیراقی كردە ئامانج كە سەر بە هێزەكانی پاسەوانی سنور بووە و فەرماندەی لیوا و فەرماندەی فەوجى سێیەمی فەرماندەیی پاسەوانی سنوری لەخۆگرتبوو، لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری تر”.

بە وتەی كاوە شێخ موس”دەوڵەتی توركیای پیلانگێڕ، كاروانە سەربازییە عیراقییەكەی بۆردومان كرد، بەبێ‌ ئەوەی هیچ گەریلایەكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان لەگەڵ ئەو كاروانەدا بێت كە كرایە ئامانج”.

هەر ئەمڕۆ شانەی میدیای ئەمنی عیراقی، توركیای بە تێوەگلان لە هێرشەكەی باكووری پارێزگەی هەولێر تۆمەتبار كرد.

شانەی میدیای ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”ئیدانەی دەستدرێژییەكەی توركیا دەكەین كە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدرا و كاروانێكی سەربازی پاسەوانی سنوری لە ناوچەی سیدەكان كردە ئامانج و بووە مایەی شەهیدبوونی فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەك و فەرماندەی فەوجی سێ‌/ لیوای دوو و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان