بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت عێراق 650 ملیار بنێرێت



پسپۆڕێكی ئابووری عێراقی هۆشداری لە كورتهێنانی زیاتری بودجە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم و كەركوكەوە داهات كەم دەكات و لەهەمان كاتیشدا مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابووری عێراقی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، بەردەوامی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان پێویستی بەوەیە بەغدا بە نیو ملیار دۆلار، واتە مانگانە 650 ملیار دینار مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات، ئەمەش کورتهێنانی بودجەی ساڵی 2023 زیاتر دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، “عێراق سەرەڕای ئەوەی دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت، لەهەمان کاتیشدا ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و کەرکوک کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی داهات دروست دەکات و بەوەش جارێکی دیکە کورتهێنان زیاتر دەبێت”.

دوابەدوای بڕیاری دەستەی ناوبژیوانی پاریس لە دژی توركیا، هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیرا و ماوەی مانگێكە نەوتی هەرێم نەنێردراوەتە دەرەوە و بەوەش هەرێم پارەی بۆ مووچە زۆر كەم بۆتەوە و داهاتی فرۆشتنی نەوتی نەماوە و لە بەرامبەردا عێراق پابەندی خۆی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربڕیوە.

لە ئێستادا ڕێككەوتن لەنێوان هەرێم و عێراق كراوە بۆ ڕادەستكردنی پرسی فرۆشتنی نەوت و گێڕانەوەی داهاتەكەی بۆ هەرێم لەچوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023دا و ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش بڕیاری ناردنی 400 ملیاری بۆ هەرێم داوە، بەڵام تا ئێستا پارەكە نەگەیشتووە.

وڵاتێك بڕیاریدا ڤایپ قەدەغە بكات
پێت وڵاتێك بڕیاریدا ڤایپ قەدەغە بكات
لیستێكی دیكەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
دوات لیستێكی دیكەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار