سلێمانی، نرخی كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی ٤ دیاریكرا



نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی نیسان له‌شاری سلێمانی له‌نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (٥٠٠) دیناره‌ و خشته‌ی پێدانی كاره‌باش گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.

راگه‌یاندنی قائمقامیه‌تی سلێمانی، بڵاویکردووەتەوە، به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان له‌ مانگی نیسان له‌ نێوان (١٠٠) بۆ (١٢) سه‌عاتدا بووه‌، نرخی هه‌ر سه‌عاتێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به‌ (٤٥) چل و پێنج دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان له‌ نێوان چوار هه‌زار، بۆ پێنج هه‌زار و (٥٠٠) دینار ده‌بێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با تا (١٥-٥-٢٠٢٣) له‌سه‌عات (١)ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (١) شه‌و ده‌بێت و دواتر له‌ سه‌عات (٧) بۆ سه‌عات (٨) سه‌رله‌به‌یانی موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابینده‌كه‌ن، ته‌نها له‌ رۆژانی هه‌ینی نه‌بێت كه‌ له‌سه‌عات (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆ وه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ هاووڵاتیان.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌ كۆنوسه‌كه‌یدا جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپێچییه‌ و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

 

ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی ئاو كۆتایی دێت
پێت ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی ئاو كۆتایی دێت
لەسەر کورسی پێکهاتەکان سکاڵا تۆمار کرا
دوات لەسەر کورسی پێکهاتەکان سکاڵا تۆمار کرا
پەیوەندیدار