ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فڕاكسیۆنی پارتی وەڵامی فڕاكسیۆنی یەكێتی دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ڕاگەیەنراوەكەی فڕاكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان كە ڕایگەیاندبوو بەداخەوە ئەمڕۆ ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە بۆ پاساو هێنانەوەی شانۆگەرییەكەی ئەمڕۆی ئەنجامیدا، نەك نەیتوانی بەرگی حیزبی لەخۆی داماڵێت، بەڵكو نمایشەكەی بەجۆرێك پڕ هەڵەی سیاسی و مەنهەجی بوو، فڕاكسیۆنی پارتی وەڵام دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت:”فڕاكسیۆنی یەكێتی بە هەناسە توندی لە ڕاگەیەنراوێكدا هەندێك قسەیان بەرامبەر بەڕێز هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامی سەركردایەتی پارتیمان ڕیز كردووە”.

فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاشیدەگەیەنێت:”دەبوو فڕاكسیۆنی یەكێتی بە خەڵكی كوردستان بڵێت، ڕێگریكردن و كۆسپ دروست كردنەكانیان بۆ جێبەجیكردنی ئەركی یاسایی و پەیڕەوی پەرلەمانی كوردستان بەرامبەر تەشهیر و تۆمەت هەڵبەستن لەلایەن هەندێك لە ژێر پەردەی پارێزبەندی پەرلەمانی، گەمەی ناشیرین بوو. دیارە شكستهێنانیان لەم گەمە ناشیرینە بۆ پێشیلی یاسا و ڕێگاگرتن لە جێبەجێ بوونی پەیڕەوی ناوخۆ، تووشی هیستریای كردوون.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

وەڵامێك لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ فراكسیۆنی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان

پاش دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری وەرزی بەهارەی سالی دووەمی خولی پینجەمی پەرلەمانی كوردستان ، فراكسیۆنی یەكیتی بە هەناسە توندی لە راگەیەنراویكدا هەندێك قسەیان بەرامبەر بەڕیز هیمن هەورامی جیگری سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامی سەركردایەتی پارتیمان ڕیز كردوە. لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەریزیان پاشی دانیشتنەكە ، بێ ئەوەی بەرێزیان هیچ ناوی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان بهینیت ، بە داخەوە فراكسیۆنی یەكیتی هەندی قسەو بابەتیان ڕیز كردوە كە جگە لە چەواشەكاری و بە لاریدا بردن، هیچ پیناسەیەكی دیكە هەڵناگریت.

دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمان جیبەجیكردنی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و گرتنە بەری ریككارە یاساییەكان بوون بۆ جی بە جی كردنی یاساكان. شپرزەیی فراكسیۆنی یەكیتی لە راگەیەنراوەكەیان بە جۆریكە ، دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری پەرلەمان كە لە رووی پەیرەوی و بەرنامەی كارو نیسابی یاسایی و رێژەی دەنگدان و جیبەجیكردنی خالەكانی بەرنامەی كار بە پیی پەیرەو، بە ساختەو نماییش بزانن. دەبوو فراكسیۆنی یەكیتی ، هەر هیچ نەبوایە ، لە بەر حورمەتی دامەزراوەی پەرلەمان كە سەرۆكەكەی هەڤالیكی سەركردایەتی خۆیانە ، جی بەجی كردنی پەیرەو پابەند بوون بە یاساو بەشداری ٥٨ ئەندامی بەرێزی پەرلەمان بە نمایش و ساختە نەزانن.

دەبوو فراكسیۆنی یەكیتی بە خەلكی كوردستتان بلیت ، ریگریكردن و كۆسپ دروست كردنەكانیان بۆ جی بە جیكردنی ئەركی یاسایی و پەیرەوی پەرلەمانی كوردستان بەرامبەر تەشهیر و تۆمەت هەلبەستن لە لایەن هەندیك لە ژێر پەردەی پارێزبەندی پەرلەمانی ، گەمەی ناشیرین بوو. دیارە شكستهینانیان لەم گەمە ناشیرینە بۆ پێشیلی یاسا و ریگاگرتن لە جی بە جی بوونی پەیرەوی ناوخۆ ، تووشی هیستریای كردون.

پارتی دیموكراتی كوردستان رەچاوی بەرژەوەندی گشتی كردوەو چاوپۆشی لە بە زۆر خۆسەپاندن كردوە، بەلام هەموو شتیك سنوری خۆی هەیە و پارتی دیموكراتی كوردستان پیشیلی یاسا ناكات ، بەلام بۆ جی بەجیكردنی یاسا لە لایەن دامەزراوە یاساییاكانەوە هەموو تواناكانی خۆی بۆ سەروەر بوونی یاسا خستۆتە گەڕ. بەداخەوە ، بەو نەفەس و سیاسەتە چەوتەی لە ناوەرۆكی راگەیەنراوتان گرتوتانە بەر زیان بە خۆتان و ئەزموونی كوردستانیش دەگەینن.

لەگەل ئەوەشدا، دووپاتی ئەوە دەكەینەوە بەریز جێگری سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان جێبەجیكاری سیاسەت و بریارەكانی سەركردایەتی پارتیمانن بۆ سەرخستنی دامەزراوەی پەرلەمان و جیبەجیكردنی یاسابەركارەكان و پەیرەوی ناوخۆ. پارتی دیموكراتی كوردستان داكۆكیكاری راستەقینەی یاسا و بەرژەوەندییەكانی خەلكی كوردستانە بەو پێوەرەی كە زۆرترین متمانەی خەڵكی كوردستانی بە دەستهێناوە و هەموو بریار و سیاسەت و هەڵوێستەكانی لەم چوارچێوەیەدا بووەو دەبێت.

فراكسیۆنی پ.د.ك لە پەرلەمانی كوردستان
٧ ی ئایاری ٢٠٢٠

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داواكارە پەكەكە و توركیا شەڕی خۆیان ببەنە دەرەوەی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە بۆردوومانەكەی ئەمڕۆی سیدەكان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوا لە پەكەكە و توركیا دەكات “شەڕ و ململانێی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق و چیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

كاتژمێر 2:45 پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ، سێ شەممە، رێكەوتی 11/8/2020 لە ناوچەی برادۆست كاتێك هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی فیدڕاڵی خەریكی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە بوون كە لە خاڵە سنووریەكان دروستبووە بە مەبەستی دوورخستنی هەڕەشەی شەڕ لە دانیشتووانی ناوچەكە، لە لایەن فرۆكەیەكی لەشكری توركیاوە ئوتۆمبیلێكی هێزەكەی پاسەوانی سنوور دەكرێتە ئامانج وبەداخەوە دوو ئەفسەری هێزەكە شەهید دەبن بە ناوەكانی (عمید/ محەمەد ڕەشید سلێمان، فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور) و(عقید/ زوبێر حالی تاجەدین ، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور). هەروەها (عقید/ حیسامەدین عەبدولڕەحمان حەسەن ) بریندار دەبێت.

لێرەدا دوپاتی دەكەینەوە كە پێویستە PKK و توركیا شەڕ و ململانێكانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان وعیراق وچیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە.

بەم بۆنە خەمناكەوە ، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەكان دەكەین ولە خوای گەورە دەپاڕێینەوە كە بە بەهشتی خۆی شادیان بكات و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین وخەڵكی خۆمان دڵنیا دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە هەموو توانا و هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ دوورخستنەوەی ئەم ململانێیە لە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی ناوخۆ
حكومەتی هەرێمی كوردستان
11/8/2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكایەتی كۆمار لەسەر بۆردوومانەكەی ئەمڕۆی ناوچەی سیدەكان هاتە دەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی كۆمار ئیدانەی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا دەكات، بۆ سەر ناوچەی سیدەكان لە هەرێمی كوردستان.

وتەبێژی فەڕمی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا، بۆردوومانی توركیا بۆ سەر ناوچەی سیدەكان ئیدانە دەكات و داوای كۆتایی هێنان بە پێشلكارییەكان دەكات بۆ سەر سەروەری عیراق.

وتەبێژی فەڕمی سەرۆكایەتی كۆمار جەختیش دەكاتەوە، پێشلكارییە سەربازییە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق بە پێشێلكارییەكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەروەری عیراق.

وتەبێژی فەڕمی سەرۆكایەتی كۆمار داواشیكرد، تەواوی پڕۆسە سەربازییەكان بوەستێنرێت كە زیان بە پەیوەندی نیازپاكی و دراوسێیەتی دەگەیەنێت، ھاوكات داواشدەكات پشت ببەسترێت بە دیالۆگ و لێكتێگەشتن بۆ چارسەركردنی كێشە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەتوندی ئیدانەی ئەو پیشێلكاریانە دەكەین كە توركیا لە رێگەی فرۆكەكانییەوە ناوچەی سیدەكانی لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كردووە، ئەو پێشلكارییە سەربازییە بەردەوامانەی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق بە پێشێلكارییەكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر خاكی عێراق و سەرپێچیەكی روون و ئاشكراشە بۆ یاسا و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و پەیوەندی نیازپاكی دراوسێیەتی، ئێمە ئەم رەفتارە دوژمنكارانە سەرزەنشت دەكەین، كە بووە هۆی شەهیدكردنی ژمارەیەك هاووڵاتی بێتاوان و ئەفسەران لە هێزەكانی پاسەوانی سنوور، ھاوكات داوای دەست بەجێ راگرتنی ئەو دەستدرێژیانە و دیالۆگ و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن دەكەین، بۆ چارەسەركردنی كێشە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتیانە كە ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

شەهیدان بەر رەحمەتی یەزدان بكەون و ئارامی و سەبوریش بۆ كەس و كاریان و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

وتەبێژی فەرمی سەرۆك كۆمار
بەغداد 11 ئابی 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(پەكەكە) وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی هێرشەكەی توركیاوە ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بۆسەر كاروانی سەربازی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگەی هەولێر لە هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات.

كاوە شێخ موس، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی ڕایگەیاندووە”فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا كاروانێكی سەربازی عیراقی كردە ئامانج كە سەر بە هێزەكانی پاسەوانی سنور بووە و فەرماندەی لیوا و فەرماندەی فەوجى سێیەمی فەرماندەیی پاسەوانی سنوری لەخۆگرتبوو، لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری تر”.

بە وتەی كاوە شێخ موس”دەوڵەتی توركیای پیلانگێڕ، كاروانە سەربازییە عیراقییەكەی بۆردومان كرد، بەبێ‌ ئەوەی هیچ گەریلایەكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان لەگەڵ ئەو كاروانەدا بێت كە كرایە ئامانج”.

هەر ئەمڕۆ شانەی میدیای ئەمنی عیراقی، توركیای بە تێوەگلان لە هێرشەكەی باكووری پارێزگەی هەولێر تۆمەتبار كرد.

شانەی میدیای ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”ئیدانەی دەستدرێژییەكەی توركیا دەكەین كە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدرا و كاروانێكی سەربازی پاسەوانی سنوری لە ناوچەی سیدەكان كردە ئامانج و بووە مایەی شەهیدبوونی فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەك و فەرماندەی فەوجی سێ‌/ لیوای دوو و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان