ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەرێم: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ تووشبوویەكی نوێ تۆمارنەكراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (١٠٥٩) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (٣٥٩) هەولێر، (٣٨٣) سلێمانی، (٣١٥) دهۆك، (.) هەڵەبجە، (٠) ڕاپەڕین، (٢) سۆران.

تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: هیچ تووشبوویەكی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٧٣)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٠١٠٤) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١١٨٩) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤١١) لە هەولێر، (١٥٩) لە سلێمانی، (٦١٨) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٨٩١٥) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتیان (٢٦٤) هاووڵاتی بوو.
2. پشكنین
• لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٠٥٩) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٣٥٩) هەولێر، (٣٨٣) سلێمانی، (٣١٥) دهۆك، (.) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (٢) سۆران.

• دەرەنجام هیچ تووشبوویەكی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.

• (١١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆیسی كۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چاكبوونەتەوە وەباری تەندروستیان تەواو جێگیرە.

• كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٤٩٨٦٣) پشكنین بووە.

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٦١) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٢٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٧ی ئایاری ٢٠٢٠

کوردستان

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت، ڕووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، قوربانی لێنەكەوتۆتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك ڕایگەیاند”تەقیتەوەیەك لە ناوەڕاستی شاری كەركوك و لە نزیك كۆلێژی یاساوە ڕویدا”.

بەوتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گوللـەیەكی هاوەنەوە بووە لە نزیك كۆلێژی یاسا لە ناوەڕاستی كەركوك”، ڕەتیشكردەوە جگە لە زیانی ماددەی، ڕووداوەكە هیچ قوربانییەكی لێكەوتبێتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان لە شاری كەركوك، ئاماژەیان بە تەقینەوەیەك كرد لە نزیك كۆلێژی یاسا لە شارەكە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاریی لەبارەی سروشتی تەقینەوەكەوە بخەنەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەیوەندی بە كۆرۆناوە هەیە
هەولێر، پزیشكێكی پسپۆڕ داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی هەناو لە پارێزگەی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ڕەچاوی دەركەوتنی نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و نكوڵی لە بوونی نەخۆشییەكە نەكەن و سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن، هۆشداریش دەدات لەوەی نەخۆش لەخۆیەوە چارەسەر بكاربهێنێت.

بەپێی نوسراوێك كە لە پەیجی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان و لەلایەن (د. زانا دزەیی) پسپۆڕی هەناو بڵاوكراوەتەوە:”وەک پزیشکێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی نەخۆشەکانی تووشبوو بە ڤایرەسی کۆڕۆنا و نەخۆشیی کۆڤید_١٩م، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە بەداخەوە بوونەتە ھۆی مردن بە تایبەت لە گەنجەکان، تا ڕاددەیەکی زۆر پەیوەندی بەوە ھەیە کە کەسی تووشبوو درەنگ چووەتە لای پزیشک یان درەنگ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە سەرەتاوە نکۆڵێ لە نەخۆشییەکە کردووە و بە بێ گەڕانەوە بۆ پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار، لە خۆیەوە عیلاجی بەکارھێناوە و تا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسییداری نەخۆشییەکەو بەداخەوە کار لەکار ترازاوە و نەتواندراوە ھیچی بۆ بکرێت”.

هەر لە نویسنەكەدا هاتووە:”بۆیە ھەرکاتێ زانیت حاڵەتەکەت قورسە بەتایبەت ئەگەر ھەناسەتەنگیی و سنگ ئێشەی تووند و تێکچوونی بیر و ھزر و شین بوونەوەی پەنجە و لێوەکانت لەگەڵ بوو، یان تایەکی زۆر کە بە دەرمان دانەبەزێت، یان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی شەست ساڵە، ئەوانەی قەڵەون و نەخۆشیی درێژخایەنی وەک دڵ و شەکرە و نەخۆشیی سیی و ھەناسە و سست بوونی گورچیلە و شێرپەنجەیان ھەیە، پێویستە بە زووتریین کات سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ئەوەی لە مەترسیی بەدووربن”.

ئەو پزیشكە لە كۆتایی نوسینەكەدا، تكای وایە هەموو لایەك ڕەچاوی ئەو خاڵانە بكەن، تا خودا هەموو لایەك بپارێزێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەلار؛مەزادی رۆژی هەینی دەكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار ڕایدەگەیەنێت ، بە مەرجی پابەندبوونی كاسبكاران و هاووڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان سبەی مەزادی رۆژی هەینی دەكرێتەوە.

قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، لە چوارچێوەی بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان لە بەرواری 11ی تەمموز خاڵی (٢) تایبەت بە كردنەوەی سەرجەم شوێنكارەكان، كە بڕیارە هەندێك لە شوێنە داخراوەكان بكرێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بە پێی ئەو دەسەڵاتانەی بە قایمقامەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دراوە، بەبڕیاری قایمقامی كەلار سبەی مەزادی ڕۆژی هەینی دەكرێتەوە، بە مەرجی پابەندبوونی كاسبكاران و هاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستیەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان