کارەبا ئاگاداری دەداتە دوکاندارەکان



بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، سەرجەم خاوەن دوکان و هاوبەشانی کارەبا لە جۆری بازرگانی ئاگاداردەکاتەوە تا قەرزەکانیان بدەنەوە، بەپێچەوانەوە کارەباکانیان دەکوژێننەوە.

ئەمڕۆ لە پەڕەی فەرمی خۆی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بەشی خۆرهەڵات ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، تێیدا هۆشداری دەداتە ئەو خاوەن دوکان و هاوبەشانەی کە کارەباکەیان لە پۆلی بازرگانییە و زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ دینار قەرزارن، بە زووترین کات قەرزەکانیان بدەنەوە.

لە ئەگەری پێنەدانی قەرزەکانیان ئاوا کارەباکانیان دەبڕێت.

پێشتر لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بەشێک لە دوکاندارەکانی ناوبازاڕی سلێمانی بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزێکی زۆر کارەبای نیشتیمانیان کوژێندراوە.

 

 

 

 

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
گوندی گەڵاڵە بۆردومان کرا
دواتر گوندی گەڵاڵە بۆردومان کرا
ەیوەندیدار