نرخی كاره‌بای موەلیده بۆ مانگی نیسان دیاریكرا



نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی نیسان دیارکرا، هەر ئەمێپرێک لەنێوان چوار هەزار بۆ پێنج هەزار و ٥٠٠ دینارە، بەپێی خشتەی پێدانی کارەبا گۆڕانکاری تێدادەکرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە، مانگی ڕابردوودا لەنێوان ١٠٠ بۆ ١٢٠ کاتژمێر کارەبای موەلیدە بە هاووڵاتیان دراوە.

نرخی ئەمپێرێکی کارەبای موەلیدە لەنێوان چوار هەزار بۆ پێنج هەزار و ٥٠٠ دینار دیارکراوە، نرخی ئەمپێرێک بۆ هەر کاتژمێرێک ٤٥ دینارە، هاوكات خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با تا ١٥ی ئەم مانگە لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بۆ یەکی شەو دەبێت، بەیانیانیش لە کاتژمێر حەوت بۆ هەشت دەبێت، جگە لە ڕۆژانی هەینی کە کاژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ دەبێت.

 

 

 

گوندی گەڵاڵە بۆردومان کرا
پێشت گوندی گەڵاڵە بۆردومان کرا
مووچەی لیوا هاوبەشەکان دوادەکەوێت
دواتر مووچەی لیوا هاوبەشەکان دوادەکەوێت
ەیوەندیدار