ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كازمی و حەلبوسی گەیشتنە ئەنجومەنی نوێنەران و دانیشتنەكەش كاتژمێرێك دواخرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

بڕیارە ئەمشەو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانەبەخشین بە كابینەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی بەڕێوەبچێت، هەرچەندە پێشتر ڕاگەیەندرابوو كە دانیشتنەكە كاتژمێر 9ی شەو دەستپێدەكات، بەڵام بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دواخرا.

هۆكاری دواخستنی دانیشتنەكەش بۆ یەكلانەبوونەوەی بەشێك لە كاندیدی پۆستە وەزارییەكان دەگەڕێندرێتەوە.

عێراق

90 كەس گیانیانلەدەستدا
عیراق و هەرێم، 2281 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2281 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 1695 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2281 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 1695 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 215 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 208 حاڵەت، مەدینە توب: 30 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 426 حاڵەت، بەسرە: 215 حاڵەت، نەجەف: 85 حاڵەت، سلێمانی: 156 حاڵەت، هەولێر: 73 حاڵەت، كەركوك: 129حاڵەت، دهۆك: 9 حاڵەت، كەربەلا: 118 حاڵەت، واست: 128 حاڵەت، دیالە: 99 حاڵەت، میسان: 69 حاڵەت، زیقار: 132 حاڵەت، ئەنبار: 15 حاڵەت، بابل: 179 حاڵەت، سەڵاحەدین: 65 حاڵەت، نەینەوا: 24 حاڵەت، دیوانیە: 66 حاڵەت، موسەننا: 55 حاڵەت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 90 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 86148 كەس و لەو ژمارەیەش 3522 كەس گیانیانلەدەستداوە و 54316 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 28310 كەسن كە 382 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مەخمور، سێ‌ چەكداری داعش كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگەی نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، سێ‌ چەكداری ڕێكخراوی داعش لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە قەزای مەخموری سەر لە پارێزگەی نەینەوا كوژران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند:”سێ‌ چەكداری ڕێكخراوی داعش لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە قەزای مەخمور كوژران”، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ئاماژەی بە دەستگیركردنی یەكێك لە شارەزایانی بۆمبڕێژكردن لە ڕێكخراوی داعش و دوو یاریدەدەری كردبوو لە پارێزگەی نەینەوا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری سێ‌ تیرۆریستیان لە ناوچە جیاجیاكانی موسڵ دەستگیركرد كە داواكرابوون بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر و سەر بە گروپە تیرۆریستییەكانی داعش بوون”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتبوو”یەكێك لە دەستگیركراوەكان شارەزای بواری بۆمبڕێژكردن و تەیاركردنی ئۆتۆمبێلەكان بووە بۆ تەقاندنەوە كە بە ئەبو عائیشە ناودەبرا و لە دەزگای پەرەپێدان و پیشەسازی سەربازی داعش كاریی كردووە، دوو تیرۆریستەكەی تریش وەك پۆلیسی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی كارییان كردووە بە ناوەكانی ئەبو غەزوە و ئەبو وەلید”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

گروپێكی عیراقی هێرشی كردووەتەسەر كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

لە پارێزگای سەلاحەدین هێرش كراوەتەسەر كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا .

تۆڕی سپوتنێك بڵاویكردەوە، لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی مكشیفیە لە نزیك پارێزگای سەلاحەدین تەقینەوەیەكی ڕوویداوە.
ئاشكراشیكرد، دوای تەقینەوەكە گروپی بەرگری ئیسلامی ئەسحابولكەهف بەرپرسیارێتی تەقینەوەیەكان لە ئەستۆ گرتووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی شەممەی ڕابردووش گروپێكی دیكەی عیراقی هێرشیان كردەسەر كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا لە پارێزگای دیوانیە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆر لە ئامێر و كەرەستەی سەربازیان سوتان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان