ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی وەزارەت و فەرمانگەكان، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڕیاریدا لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە دەست بە دەوام بكاتەوە.

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، لەمڕۆوە دەوامی وەزارەتەكان و لە ڕۆژی 11ی ئەم مانگەوە دەوامی فەرمانگەكان دەستپێدەكات و بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)یش دەوامی فەرمانگەكان بەشێوەی تەناوب دەبێت بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەفەرمانی بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم لە ڕۆژی یەك شەممە ۱۰-٥-٢٠٢٠ لە كاتژمێر ۹ی بەیانیەوە دەوامی فەرمی لە تەواوی بەشەكان و ویستگە و پڕۆژەكانی بەڕێوبەرایەتیمان دەستپێدەكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تەندروستی سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێكە لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان دەستی بە دەوام كردۆتەوە و بەشێوەی تەناوب دەوام بە فەرمانبەران دەكرێت.

لای خۆشیەوە، د. هەڵۆ عسكەری، ئەندامی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، داوا لە هەموو وەزارەتەكان كراوە، كە ڕاپۆرتی خۆیان لەباری دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان ئامادە بكەن و هەر وەزارەت و دەزگایەك ڕاپۆرتی خۆی ئامادە بكات، كە چۆن دەوام دەست پێ بكرێتەوە و بە چ شێوەیەك بێت.

ڕاشیگەیاندووە، داوا كراوە، سەرەتا كامە كارمەند پێویسته،‌ ئەوانە دەوام بكەن بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و لە هەر ژورێك یەك فەرمانبەر، یان دەوامكردن به ‌نۆرە بێت، تاوەكو قەرەباڵغی دروست نەبێت.

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان