ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1687 توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ‌ دادەنرێت لە وڵاتەكەدا كە تادێت ژمارەی زیاتری توشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماردەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد عەبدولعالی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1687 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمە ژمارەیەش بە بەزترین ژمارەی توشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكە تائێستا لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”ژمارەی ئەوانەی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەوە 1352 كەسن، بەمشێوەیە كۆی گشتی حاڵەتەكانی چاكبوونەوە گەیشتە 6783 كەس”.

عەبدولعالی ڕەتیدەكاتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆماركرابێت، كە تائێستا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە 191 كەس گیانیانلەدەستداوە.

بە تۆماركردنی 1687 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئێستادا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعوديە دووچاری ئەو پەتایە بوون، بۆ 31938 حاڵەت بەرزبۆتەوە.

لەئێستادا سعودیە لە پلەی یەكەمی وڵاتە عەرەبییەكاندایە لەڕووی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە 11ی ئاداری ڕابردوو لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێنكرا.

جیهان

چین؛ ڤایرۆسێكی دیكە بڵاوبۆتەوە لە كۆرۆنا زۆر كوشندەترە سی مرۆڤ توشی هەوكردنی بەهێز دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەوڵاتی چین نەخۆشییەكی نوێی كوشندە بڵاوبۆتەوە، كە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر كوشندەترە، لە وڵاتی كازاخستان هەزار و ٧٢٢ كەس بەو نەخۆشییە نوێیە گیانیان لەدەستداوە، كە ژمارەیەكیان ڕەوەندی چینین كە كار لەو وڵاتە دەكەن.

ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە، وەزارەتی تەندروستی كازاخستان ئاشكراشیكردووە، نەخۆشیەكە بریتیە لە هەوكردنی سییەكان ، نازانرێت سەرچاوەكەی چییە و هیچ زانیارییەكیان لەسەری نیە.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، كە باڵیۆزخانەی چین لە كازاخستان ڕایگەیاندوە هەزار و ٧٢٢ كەس بەو نەخۆشییە نوێیە گیانیان لەدەستداوە، كە ژمارەیەكیان ڕەوەندی چینین كە كار لەو وڵاتە دەكەن و هۆشداریی لەوەشداوە، كە ڤایرۆسەكە زۆر كوشندەیە و و رێژەی مردنیش بەهۆیەوە زۆرلە كۆڤید ١٩ زیاترە و نەخۆشیەكە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ڕابردوەوە لە كازاخستان بڵاوبوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی كازاخستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ٣٢ هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و تەنها ٤٥١ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی لوبنان دەستی لە كاركێشایەوە
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەیروت بەرزدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی لوبنان، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمالرەی قوربانیانی تەقینەوەكەى بەندەری بەیروت دەكەن، ئەمەش دوای دەرهێنانەوەی ژمارەیەك تەرم لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی تەقینەوەكە.

بەپێی میدیاكانی لوبنان، ئەمڕۆ دوو شەممە، تیمەكانی سەر بە سوپا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرگری مەدەنی و ئاگركوژێتنەوە و دوو تیمی گەڕان و فریاكەوتنی ڕوسی و فەرەنسایی، توانیان پێنج تەرمی نوێ‌ لەژێر داروپەردووە ڕووخاوەكاندا دەربهێنن، پرۆسەی گەڕان بەشوێن بێسەروشوێنەكانى تريشدا بەردەوامە بەهیوای دۆزینەوەیان.

میدیاكانی لوبنان ئاماژەیان بە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان كرد بۆ 162 كوژراو، وێڕای برینداربوونی زیاتر لە پێنج هەزار كەسی تر.

هەر ئەمڕۆ دوو شەممە، حكومەتی لوبنانی بەسەرۆكایەتی حەسان دیاب، بەهۆی تەقینەوەكەی هەفتەی ڕابردووی بەندەری بەیروتەوە، بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە پەرلەمانی و ڵاتەكە كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حاڵەتەكانی چاكبوونەوە زیاترن
سعودیە، 1257 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1257 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1257 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 3199 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 289947 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1439 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 253478 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان