ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كۆی گشتی تووشبوانی گەیشتە 520 كەس
بەسرە 11 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگەی بەسرە، تۆماركردنی 11 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاكبوونەوەی 15 حاڵەت ڕادەگەیەنێت، ڕەتیشیدەكاتەوە لەمڕۆدا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسەكە تۆماركردبێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگەی بەسرەوە بڵاوكرایەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاكبوونەوەی 15 حاڵەت تۆماركراون، بەمشێوەیەش كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە بەسرە گەیشتە 520 حاڵەت و 18 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیالەدەستداوە و 242 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لەئێستادا 260 حاڵەت لەژێر چاودێری تەندروستدان و 301 پشكنینی تایقگەش تائێستا لە بەغداوە نەگەڕاونەتەوە.

پارێزگەی بەسرە بەو پێیەی كۆی گشتی ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 520 حاڵەت، لەئێستادا لە ڕیزبەندی یەكەمی پارێزگەكانی عیراقە لەڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا.

عێراق

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئاماری تووشووانی کۆرۆنا لەعیراق لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ هەزار و ٤٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەعیراق تۆمارکران و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووش چاکبوونەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی: پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كرد و باسیان لە دۆخی سیاسی، ئابووریی، ئاسایش و تەندروستیی عیراق كرد و جەختیشیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەبارەی پێویستیی نەهێشتنی تیرۆر و زیادكردنی سەركەوتنە ئەمنییەكان و دابینكردنی ئاسایشەوە پێداگر بوون.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و پشتگیریی خۆیان بۆ لایەنە پزیشكی و تەندروستییەكان دەربڕی و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ چارەسەركردنی قەیرانیی ئابووریی وڵات هەردوولا باسیان لە چەند ڕێكارێك كرد بۆ ئەوەی بیانگرنەبەر، بەتایبەت كەمكردنەوەی بەخشینە حكومییەكان و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات.
هەروەها، هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستیی چارەسەركردنی گرفتە ماددییەكان بە گوێرەی دەستوور كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان