ئاسایشی هەرێم؛ دوو داواكراوی لە یاسا هەڵاتوو دەستگیركرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، دوو تیرۆریستی داعش كە لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە داواكرابون ، لەلایەن ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیردەكرێن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون و كاركردنی بەردەوام بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان ، بەڵگەمان دەستكەوت لەسەر بوونی دوو تیرۆریستی لە یاسا هەڵهاتوو كە لە شارەكانی عێراقەوە هاتوونەتە شارەكانی هەرێم بەمەبەستی خۆحەشاردان .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، بە هەماهەنگی و هاریكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و دەزگا هەواڵگرییەكانی عێراق هێزەكانیان لێكۆڵینەوەیان دەستیپێكرد و سەرەنجام لە شەوی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٤/٣٠ لە دوو هەڵمەتی جیادا هەردوو تیرۆریست ( س ، م ، ع ) و ( ر ، م ، ع )كە داواكراوبوون بەماددەی ( ٤ ) ی تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیراكران.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، یەكێك لە داواكراوان بە برینداری دەستگیركرا و ئەم كەیسەش دوای لێكۆڵینەوەی زیاتر رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەكرێتەوە .

مێسی بە بۆندە نوێیەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕازی بوو
پێت مێسی بە بۆندە نوێیەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕازی بوو
زێڕ بەرزترین نرخی مێژوویی تۆماركرد
دوات زێڕ بەرزترین نرخی مێژوویی تۆماركرد
پەیوەندیدار