بانکی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێكی دیكەی دەركرد


بانكی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێكی سەبارەت بە پارەداركردنی پڕۆژەكان و پێدانی پێشینەی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێ كردن دەركرد.

بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پارەدارکردنی کارگە بچووک و مامناوەندەکان لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی (٤) ترلیۆن دینار بەردەوام دەبێت و پڕۆژەکانیش پارەیان بۆ دابین دەكرێت بە بڕی (٥٠) ملیۆن دینار زیاتر نەبێت بۆ هەر قەرزێک، بۆ زۆرترین ماوەی (٥) ساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، دەستپێشخەریی بۆ دابینکردنی دارایی بۆ کڕینی یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرچاوە نوێبووەکانەوە بەردەوامە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەک بۆ تەرخانکردنی بڕی (١) ترلیۆن دینار.

بانكی ناوەندی جەختیشی كردۆتەوە لەسەر بەردەوامبوون لە دابینکردنی دارایی بۆ بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێکردن بۆ پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیان.

چی بكەیت ئەگەر وەسڵی كارتی نیشتمانی ون بكەیت؟
پێشت چی بكەیت ئەگەر وەسڵی كارتی نیشتمانی ون بكەیت؟
بەفەرمی ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریكرا
دواتر بەفەرمی ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریكرا
پەیوەندیدار