ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانە ئەسكەندناڤییەكان، گلەیی ئەوەی كرد كە خەریكە عەقڵ لەدەستدەدات، چونكە لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەكەی ڕووسیاوە لە ئۆكراینا پشوودانی نەبووە.
زیلینسكی بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:”پشووم نەبووە، پێویستم بە چەند كاتژمێرێكە تا بحەسێمەوە، خەریكە عەقڵم لەدەست دەدەم، دەبێت كەشێك بگۆڕم”.
پێشترسەرۆكی ئۆكراینا بە دیمیتری كۆمارۆڤی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندبوو، دەمانچەیەكی هەڵگرتووە و بەردەوام مەشق و ڕاهێنانی لەسەر دەكات بەكاری دەهێنێت و تەقەی پێدەكات، لەچاوپێكەوتنەكەشدا وتی: “بەڵێ، دەمانچە لەگەڵ خۆمدا هەڵدەگرم، دەتوانم تەقە بكەم”.
بە وتەی زێلێنسكی:”لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكەی ڕووسیاوە، لە كیێڤی پایتەخت و لە شوێنە جیاجیاكانی شەقامی پانكۆڤا (ئەو شەقامەی نووسینگەی زێلێنسكی تێدایە) چەندان سندوق دانراون كە چەك و تەقەمەنیان تێدایە”.