ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە بەرەبەیانەوە شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەلاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت: پێشبینی دەكرێت لە 24 كاتژمێری داهاتوودا لە ئەنجامی هاتنی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە بەرەبەیانەوە شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، باران بەڕێژەی مامناوەند و هەندێ‌ جار بارانی بە لێزمە دەبارێت، هاوكات خێرایی با دەگاتە (30-40)كم/س و لە هەندێ‌ ناوچە چالاك دەبێت و دەگاتە 50 كم/س.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەوەشیخستووەتەڕوو، پێشبینی دەكرێت لەگەڵ بارانبارین خۆڵبارین هەبیت و لە ناوچە شاخاوییەكان دابارینی تەرزە دەبێت و پلەكانی گەرماش بۆ (4 – 6) پلە ڕوو لە دابەزین دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیش كردووە، كاریگەری ئەم شەپۆلە تا سبەی شەوی چوارشەممە بەردەوام بێت و پاشان كۆتایی بێت.

 

ژینگە

شەپۆلی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئەو تۆپەڵە هەوا گەرمە وشكەی هەڵدەكاتە سەر هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “لە ناوچەكانی گەرمیان دەگاتە 50 پلە”.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەسبەینێ یەك شەممەوە 2020/7/5 پلەكانی گەرما بەتەواوی بەرز دەبنەوە تا كۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

وتیشی، “لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما دەگەنە 40 پلە بەرەو سەرەوە و لە باشووری ناوچەكانی هەرێم لە ۲ كاتژمێری نیوەڕۆدا دەگاتە 50 پلە سەدی، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان لەنێوان 37 بۆ 38 پلەی سەدی دەبێت”.

ڕوونیشی كردەوە، هەندێ جاریش لەگەڵ گەرماكەدا خێرایی بای باشوور زیادەبێت بەڕێژەی 20 بۆ 29 كم لە كاتژمێرێكدا و گڕەبا و تەپوتۆز دروست دەكات.

ملای خۆشیەوە، مستەفا ئەلقەیسی، كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، پلەی گەرمی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆ 50 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە و لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش پلەی گەرمی لەنێوان 44 -46 پلەی سەدی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

ووردەكاری ڕوودانی دوو بوومەلەرزە لە چەند شارێكی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بومەلەرزە لە دوو كاتی جیاواز چەند ناوچەیەكی هەرێم دەهەژێنێت.
ناوەندی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11:4 خولەكی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر شارەكانی شەقڵاوە بە دووری 45 كیلۆمەتر و و كفری بە دووری 52 كیلۆمەتر و سلێمانی بەدووری 54 كیلۆمەتر هەژاندووە.

ناوەندەكە ئاشكراشیكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020 كاتژمێر 12:15 خولەك بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵی 10 كیلۆمەتر شەقڵاوە بە دووری 37 كیلۆمەتر و سلێمانی بەدووری 46 كیلۆمەتر و هەڵەبجەی شەهید بەدووری 48 كیلۆمەتر هەژاندووە.

بەپێی زانیارییەكان، بومەلەرزەكان هیچ زیانێكی بەناوچەكان نەگەیاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

سبەی، تاوە باران لە هەندێك ناوچەی هەرێم دەبارێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستانیش ئەگەری تاوە بارانی كەمی كورت خایەن لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان