پۆلیسی دارستان؛ پێنجوێن دوو هاووڵاتی دەستگیر كران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دەستیان بەسەر ئامێرێكی بیرهەڵكەندن دا گرتووە لە جۆری بەرینە و هاووڵاتی دەستگیر كران .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ناوخۆی پێنجوێنەوە ئاگاداركرانەوە، كە لە نێوان سنوری گوندەكانی ( ئەحمەد كلوان و كانی ماسیان ) دەستیان بەسەر ئامێرێكی بیرهەڵكەندن دا گرتووە لە جۆری بەرینە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن گەیشتنە شوێنی دیاریكراو ، ئامێرەكە ڕادەستی مەفرەزەكە كراو هەروەها بە فەرمانی دادوەر ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیر كران .

بەفەرمی ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریكرا
پێشت بەفەرمی ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریكرا
لە گەرمیان نەشتەرگەری منداڵ بوون ڕوو لە كەمبوونەوە دەكات
دواتر لە گەرمیان نەشتەرگەری منداڵ بوون ڕوو لە كەمبوونەوە دەكات
ەیوەندیدار