ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وردەكاری‌ ڕووداوەكەی‌ بەردەم بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیاری‌ بڵاودەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەكۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری‌ ڕووداوەكەی‌ بەردەم بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیاری‌ خستەڕوو.

عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەمرۆ كاتژمێر 3:30 خولەكی‌ پاشنیوەڕۆ ڕووداوێك لەناو شاری‌ سلێمانی ڕوویداوە‌، هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتن چون بەهانایانەوە و چونەتە شوێنی‌ ڕووداوەكە، بەڵام كەسێك كە پلەی‌ لیوایە و پەیوەندی‌ بەكێشەكەوە نەبووە تەدەخولی‌ كردوە و قسەی‌ نەشیاوی‌ بەرامبەر مەفرەزەكەی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتن كردووە‌.

وتیشی‌، “دواتر كێشە دروستبووە، هێزەكانی‌ پۆلیس ئەو كەسانەیان دەستگیركردووە و ڕەوانەی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیاری‌ كراون، دواتر چەند كەسێك لەنزیك بنكەكە تەقەیان كردووە، لەئەنجامدا پۆلیسێكمان بەفیشەك بریندار بووە، دوو پۆلیسی‌ دیكەشمان بەسوكی‌ ئازاریان بەركەوتووە”.

ڕاشیگەیاند، لەئێستادا چوار كەس دەستگیركراون،‌ كە پێكهاتون لەباوكێك‌ و دوو كوڕ و برازایەكی‌، هەروەها سكاڵامان لەسەر تۆماركردون ‌و ڕوبەڕوی‌ یاسایان دەكەینەوە و لێیان خۆش نابین. هەروەها دەستگیراوە بەسەر دوو ئوتومبیل‌و دوو دەمانچەدا، كە بەو كەسانە بووە.

بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ئەوەشی‌ وت، “بەداخەوە كە سەڕەڕای‌ ئەوەی‌ پۆلیس ماوەیەكی زۆرە مووچەی‌ وەرنەگرتووە، بەڵام لەلایەن هەندێك كەسی‌ نابەرپرسەوە بەو شێوە پاداشتیان دەدرێتەوە”.

ئەوەشی‌ خستەڕوو، كە دۆخی‌ بریندارەكان زۆر باشە و باری‌ تەندروستیان جێگیرە، سەردانمان كردون ‌و هەرچیان پێویست بێت بۆیان جێبەجێ دەكەین.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ورده‌كاری‌ ڕوداوه‌كه‌ی‌ به‌رده‌م بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ ده‌خاته‌ڕو

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ورده‌كاری‌ ڕوداوه‌كه‌ی‌ به‌رده‌م بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ ده‌خاته‌ڕوبه‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری‌ ڕوداوه‌كه‌ی‌ به‌رده‌م بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ خسته‌ڕو.به‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها ڕایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مرۆ كاتژمێر 3:30 خوله‌كی‌ پاشنیوه‌ڕۆ ڕوداوێك له‌ناو شاری‌ سلێمانی ڕویداوه‌‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن چون به‌هانایانه‌وه‌و چونه‌ته‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌، به‌ڵام كه‌سێك كه‌ پله‌ی‌ لیوایه‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌كێشه‌كه‌وه‌ نه‌بووه‌ ته‌ده‌خولی‌ كردوه‌و قسه‌ی‌ نه‌شیاوی‌ به‌رامبه‌ر مه‌فره‌زه‌كه‌ی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن كردووه‌‌.وتیشی‌، دواتر كێشه‌ دروستبووه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه‌و ڕه‌وانه‌ی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ كراون، دواتر چه‌ند كه‌سێك له‌نزیك بنكه‌كه‌ ته‌قه‌یان كردووه‌، له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێكمان به‌فیشه‌ك بریندار بووه‌، دو پۆلیسی‌ دیكه‌شمان به‌سوكی‌ ئازاریان به‌ركه‌وتووه‌.به‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها راشیگه‌یاند، له‌ئێستادا چوار كه‌س ده‌ستگیركراون‌ كه‌ پێكهاتون له‌باوكێك‌و دو كوڕو برازایه‌كی‌، هه‌روه‌ها سكاڵامان له‌سه‌ر تۆماركردون‌و ڕوبه‌ڕوی‌ یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌و لێیان خۆش نابین. هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر دو ئوتومبیل‌و دو ده‌مانچه‌دا كه‌ به‌و كه‌سانه‌ بووه‌.به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ئه‌وه‌شی‌ وت، به‌داخه‌وه‌ كه‌ سه‌ڕه‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ پۆلیس ماوه‌یەکی زۆرە موچه‌ی‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی‌ نابه‌رپرسه‌وه‌ به‌و شێوه‌ پاداشتیان ده‌درێته‌وه‌.به‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو كه‌ دۆخی‌ برینداره‌كان زۆر باشه‌و باری‌ ته‌ندروستیان جێگیره‌، سه‌ردانمان كردون‌و هه‌رچیان پێویست بێت بۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

Posted by ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ on Tuesday, May 5, 2020

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: هەرێمی كوردستان لە مەترسیدارترین قۆناغدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چووەتە مەترسیدارترین قۆناغەوە و باس لەوەش دەكات كە هاووڵاتییان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی نەخۆشخانە حكومییەكان یاخود ئەهلییەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

د. محەمەد خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەربارەی دۆخی كۆرۆنا ە لێدوانیێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند ئێستا بارودۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تی خۆیه‌تی به ‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ خراپ نه‌بووه.

وتیشی: “ئێمه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌و سیناریۆیانه‌ی باسمانكردووه‌ له ‌ڕووی مه‌ترسی و نه‌مانی شوێن و له‌ ڕووی په‌ككه‌وتن و شه‌كه‌ت بوونی كارمه‌ند و پزیشكانمان زۆر له ‌ڕاستی نزیكده‌بێته‌وه‌، ژماره‌كه‌ تاوه‌كو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌تایبه‌ت ڕۆژانه‌ 500 حاڵه‌تمان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانكراون”.

خۆشناو لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا باسی لە بڕیارەكەی وەزارەتی‌ تەندروستی كرد بۆ بەكارهێنانی نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت لە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنادا و ڕایگەیاند هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بووه‌ له ‌ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی حكومی خزمه‌ت بكه‌ن.

وتیشی: “هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی یان ئه‌هلی هه‌ڵبژێرێت، كاتێك كه‌سێك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت مانای وا نییه‌ ده‌كرێت ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ویستی خۆی نرخه‌كان دیاری بكات ئه‌گه‌ر كه‌سێك باری دارایی زۆر باش بێت چونكه‌ كه‌سانێكمان هه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌توانێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش نابێت ئه‌م كه‌سانه‌ش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ به ‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئه‌و بارودۆخه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخێك به‌دڵی خۆیان دابنێن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان