ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان كەمدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی بوونی گرفتێكەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبۆتەوە و بەوهۆیەشەوە 3 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە دوو یەكەی هەڵمی وێستگەی هەولێری غازی، كە بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 300 مێگاوات كەم بۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەمەش ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەهەر چوار پارێزگاكەی كوردستان 3 كاتژمێر كەم دەبێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، دوای چارەسەركردنی گرفتەكە و گەڕانەوەی هەردوو یەكەكە بارودۆخی پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە .

ئابوری

بەوێنە، سەدان تەن ماسی لە شارێكی عیراق مرداربوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی بدێری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و داهاتى ئاو لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە مرداربوونەوەی سەدان تەن ماسی دەكات لە پارێزگەی دیوانیە، بەو هۆیەی لەلایەن كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراویان بۆ خراوەتە نێو حەوزی ڕووبارەكە.

بدێری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كارەساتێكی ژینگەیی و ئابوری و بەئامانجگرتنێكی خوازراوی سامانی ماسی هەیە لەڕێی مرداركردنەوەی سەدان تەن ماسى لە ڕووباری سێیەمی سەرچاوەی گشتی، دوای ئەوەی كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراوییان خستبووە حەوزی ڕووبارەكە و بە تایبەتیش لەو ناوچانەی نزیكن لە پارێزگەی دیوانیە”.

ئەو پەرلەمانتارە، بەپرسیارێتی تەواوەتی كارەساتەكە دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ، بەو پێیەی “خاڵی جێگیر و جێگۆڕكێی پۆلیسی ڕوبارەكان و هێزە ئەمنییەكانی تری لەو ناوچانە دانەناوە، بەمەبەستی ڕێگرتن لەوانەی دەیانەوێت سامانی ماسی لە وڵاتدا بەرەو لەناوچوون ببەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان و زێڕ و نەوت لە بازاڕەكانی ناوخۆ و جیهان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی سەنتەری عیراقی ئابوری سیاسی، نرخی دراوە بیانییەكان و زێڕ و نەوت لە عیراق و جیهان لەمڕۆ دوو شەممە، 3ی ئابی 2020، بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ:

نرخی فرۆشتنی دۆلار: 124.250

نرخی كڕینی دۆلار: 123.250

نرخی جیهانی یورۆ: 100 یورۆ=117.50 دۆلار

نرخی جیهانی ئیسترلینی: 100 پاوەند=130.60 دۆلار

نرخی جیهانی لیرەی توركی: 100 دۆلار= 697.80 لیرەی توركی

نرخی جیهانی ئۆنسەی زێڕ=1972.00 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت=43.20 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی=39.92 دۆلار

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئینستتیوتی ئابووری؛كردنەوەی فڕۆكەخانەكان ڕۆڵێكی چاڵاكی دەبێت لە بوژانەوەی كەرتی ئابووری

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری ئینستتیوتی ئابووری بەژمارە ڕایدەگەیەنێت، كردنەوەی فڕۆكەخانەكان ڕۆڵێكی چاڵاكی دەبێت لە كۆی گشتی سێكتەرەكان بەتایبەت لە بووژانەوەی كەرتی فڕۆكەوانی، كە لەڕابردوو مانگانە كۆمپانیاكان نزیكەی ١٠ هەزار دۆلار زیانیان پێ دەگەیشت.

بیلال سەعید، بەڕێوەبەری ئینستتیوتی ئابووری بەژمارە لەبارەی كاریگەریەكانی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پرسی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان ڕۆڵێكی چاڵاكی دەبێت لە كۆی گشتی سێكتەرەكان بەتایبەت لە بووژانەوەی كەرتی فڕۆكەوانی، بەتایبەت لەهەرێمی كورستان كە ٨۰۰ كۆمپانیای فڕۆكەوانی و هێڵی ئاسمانی هەیە لەماوەی ڕابردوو مانگانە نزیكەی ١٠ هەزار دۆلار زیانیان پێ دەگەیشت.

ڕاستەوخۆ بووژانەوە لەسێكتەری هێڵەئاسمانیەكان ڕوودەدات و لەهەمان كاتدا میوانخانە و هوتێلەكان و سێكتەرەكانی جوڵەی بازرگانی بووژانەوەی ئابووری بەخۆیانەوە دەبینین.

ڕوونیشی دەكاتەوە، كردنەوەی فڕۆكەخانەكان وێڕای ئەوەی تاڕاددەیەك ژیان ئاسایی دەكاتەوە، كاریگەری گەورەشی دەبێت بۆ گەشەی ئابووری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان