بەفەرمی ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریكرا



 

حیساباتە فەلەکییەکان پێشبینی دەکەن، کە وەستان لە عەرەفات بۆ ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی لە ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ی زایینی و جەژنی قوربان ڕۆژی چوار شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ی زایینی بێت.

وەک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا نەریتە، دوای ڕاگەیاندنی بینینی هیلالی مانگی شەوال و دەستپێکردنی ڕۆژەکانی جەژنی ڕەمەزان، هەمووان پەلە دەکەن بۆ حساب کردنی ئەو ڕۆژانەی، کە دەمێننەوە تا گەیشتن بە وەرزی حەج ، ڕاوەستانی عەرەفات و پاشان جەژنی قوربان.

جەژنی قوربان لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان تەنها دوو مانگ و 10 ڕۆژ لە نێوانیاندایە بەپێی هەژماری مانگی كۆچی.

بەپێی حیساباتە فەلەکییانەی، کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی فەلەکناسی لە میسر ئامادەکراون، بەرواری لەدایک بوونی هیلالی مانگی ژی الحجە ئاشکرا کراوە، بەو پێیەی هیلالی ژو الحجە ڕاستەوخۆ لەدایک دەبێت لە كاتژمێر 6 و 38 خوولەكی بەیانی بە کاتی مەککە و قاهیرە، لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٩ی ژی القعدەی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی، كە هاوتایە لەگەڵ ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ی زایینی.

هیلالی نوێ بۆ ماوەی 29 خولەک لە ئاسمانی شاری مەککە دەمێنێتەوە، هەروەها لە قاهیرە بۆ ماوەی 36 خولەک دوای خۆرئاوابوون لەو ڕۆژەدا (ڕۆژی بینین) دەمێنێتەوە. سەبارەت بە پایتەخت و شارەکانی عەرەبی و ئیسلامیش، هیلالی نوێ لە دوای خۆرئاوابوون لەو ڕۆژەدا بۆ ماوەی نێوان ٧ بۆ ٤٤ خولەک دەمێنێتەوە و بەو پێیەش سەرەتای مانگی ژی الحجەی ١٤٤٤ کۆچی لە ڕووی فەلەکییەوە ڕۆژی دوو شەممەی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ی زایینی دەبێت.

بەپێی ئەو حیساباتە فەلەکیانەی، کە پەیمانگاکە ئامادەی کردووە، وەستان لە عەرەفات بۆ ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی لەڕووی فەلەکییەوە لە ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ی زایینی دەبێت، جەژنی قوربان لە ڕووی فەلەکییەوە ڕۆژی چوار شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ی زایینی دەبێت.

 

بانکی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێكی دیكەی دەركرد
پێشت بانکی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێكی دیكەی دەركرد
پۆلیسی دارستان؛ پێنجوێن دوو هاووڵاتی دەستگیر كران
دواتر پۆلیسی دارستان؛ پێنجوێن دوو هاووڵاتی دەستگیر كران
ەیوەندیدار