ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

شەپۆلێكی باران و خۆڵبارین عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی باران بارین و خۆڵبارین ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.

بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەی گشتی كەشناسی عیراق، لەمشەو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوار شەممەوە شەپۆلێكی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و تۆپەڵە هەوایەكی فێنك و تاڕادەیەك سارد ڕوو لە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكات و بەهۆیەوە لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت، كە لە هەندێك ناوچەی هەرێم و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، بەهۆی شەپۆلەكەوە خێرایی با بۆ سەرووی 30 تاوەكو 40 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا زیاد دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.

هەر بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، درەنگانێكی شەوی چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت، بەڵام ڕۆژی پێنج شەممە كەش بە فێنكی دەمێنێتەوه لە سەرجەم ناوچەكان.

كەشناسی ئاشكراشی كردووە، ڕۆژی هەینی پلەكانی گەرمی بەرز دەبنەوە و كۆتایی بە كاریگەری تۆپەڵە هەوا فێنكەكە دێت.

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەینێ پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان