مێسی بە بۆندە نوێیەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕازی بوو



لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، نزیكە لە گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوودا.

بۆندەكەی مێسی لەگەڵ سان جێرمان لە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و هێشتا بە نوێكردنەوەی لەگەڵ یانە پاریسییەكە ڕازی نەبووە.

ڤێرۆنیكا برۆناتی، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی تۆڕی “foxaportsargentina” كە سەرچاوەیەكی نزیكە لە مێسی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاویكردەوە”پوختەیەك ڕەوشی نێوان لیۆنێل و بەرشەلۆنە، ئەوەیە كە یانەكە پلانی ئابووری خۆی دەرخست و پلانەكەش لەلایەن لیگاوە بە شێوەیەكی ئەرێنی تەماشا دەكرێت”.

بە وتەی ڕۆژنامەنوسەكە، بەرشەلۆنە وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ دەكات، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكان سەبارەت بە ئەگەرەكانی دوورخستنەوەی یانەكە لە پاڵەوانێتییەكە.

ڤێرۆنیكا برۆناتی دەڵێت،”مێسی بە مەرجەكانی بەرشەلۆنە ڕازیی بوو كە بەرشەلۆنە پێشكەشی كردووە، بەو پێیەی پێشتر ڕەشنووسەكەی پێگەیشتبوو، بۆیە یاریزانەكە بۆندەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ ناكاتەوە”.

ڕۆژنامەنوسەكە دەڵێت، بەرشەلۆنە پێویستی بە فرۆشتنی هەندێك یاریزان هەیە، تا بۆندەكەی لەگەڵ مێسی واژۆبكات، بۆندەكەش دووچاری شكست دەبێت بەبێ‌ ئەو هەنگاوە و لە كەمكردنەوەی مووچەی یاریزانەكانی تر.

ڤێرۆنیكا برۆناتی پێیوایە، بەرشەلۆنە متمانەی هەیە ڕێكارەكانی پێشوو بهێنێتەدی و بۆندەكەی مێسی بەئەنجام بگەیەنێت كە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت.

 

لایەنە ناكۆكەكانی سودان دەچنە سعودیە
پێشت لایەنە ناكۆكەكانی سودان دەچنە سعودیە
ئاسایشی هەرێم؛ دوو داواكراوی لە یاسا هەڵاتوو دەستگیركرا
دواتر ئاسایشی هەرێم؛ دوو داواكراوی لە یاسا هەڵاتوو دەستگیركرا
ەیوەندیدار