مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە



سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت لە گرنگیی جێبەجێكردنی هەموو ئەو ڕێككەوتنانە دەكەنەوە، كە لە كارنامەی حكومەتی فیدراڵدا ئاماژەیان پێدراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی ئایاری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانانی حكومەتی فیدڕاڵ كرد.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدرال لە پەرلەمان لە زووترین كاتدا كرا، بەو هیوایەی ببێتە سەرەتایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و دابینكردنی ماف و شایستە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت لە گرنگیی جێبەجێكردنی هەموو ئەو ڕێككەوتنانە كرایەوە، كە لە كارنامەی حكومەتی فیدڕاڵدا ئاماژەیان پێدراوە.

كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنە خۆجێیەكان دەكشێتەوە
پێت كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنە خۆجێیەكان دەكشێتەوە
تۆڕێك دەستگیركرا بازرگانی بە ژنانەوە دەكرد
دوات تۆڕێك دەستگیركرا بازرگانی بە ژنانەوە دەكرد
پەیوەندیدار