ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نوێنەرێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. میران محەمەد نوێنەری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”پاش وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لەناو یەكێتیدا بڕیارمدا لە ئەندامیەتی پەرلەمانی عیراق بكشێمەوە بەڵام چ لەناو پەرلەمانبم یان یەكێتی خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر ئەو ٥٦ هەزار كەسەی لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ دەنگیان پێداوم”.

ئەوەشى خستووەتەڕوو:” پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەم بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق پابەندبوونمە بە پرانسیپەكانی نەهێشتنی فرەپۆستی كە وەك رێكارێكی چاكسازی لە پەیڕەوی پەسەندكراوی یەكێتیدا ئاماژەی پێدراوە”.

دەقی نووسینەكەی د.میران محەمەد لە فەیسبوك:

پاش وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لەناو یەكێتیدا بڕیارمدا لە ئەندامیەتی پەرلەمانی عیراق بكشێمەوە بەڵام چ لەناو پەرلەمانبم یان یەكێتی خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر ئەو ٥٦ هەزار كەسەی لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ دەنگیان پێداوم

پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەم بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق پابەندبوونمە بە پرانسیپەكانی نەهێشتنی فرەپۆستی كە وەك رێكارێكی چاكسازی لە پەیڕەوی پەسەندكراوی یەكێتیدا ئاماژەی پێدراوە

بەرژەوەندی و موچەی زیاد و كۆمەڵێك ئیمتیازات رەتدەكەمەوە بەڵام بێگومان هەرگیز دەستبەرداری تەنانەت یەك دەنگی دەنگدەرانم نابم، لەهەركوێبم بەئەمانەتەوە توانای خۆم دەخەمەگەڕ بۆ خزمەتی ئەوان و هەموو كوردزمانێك، دوبارە سوپاسی بێ پایانم هەیە بۆ هەموو ئەوانەی لەهەوڵیاندا بچمە پەرلەمان بەتایبەت كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و خەڵكی بەئەمەكی دەڤەری راپەڕین و سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و شارەزور و هەموو ناوچەیەك و گوندێك كە كەسێكیان متمانەی بەمنداوە و هەرگیز لەیادی ناكەم و بەڵێن بێت نوێنەری ئەوان دەبم لەناو مەكتەبی سیاسیدا

داواكارم لەو هەڤاڵەی كە لە پەرلەمانی عیراق جێگەی بەندە دەگرێتەوە توانای خۆی بخاتەگەڕ بۆ خزمەتی گشتی

هاوڕێیان..
هەڤاڵان..
دەستبەرداربوون لە بەرژەوەندی ماددی و تێكەڵبوون لە پڕۆسەی نوێكردنەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەو باوەڕەمانەوە هاتووە كە حزب و ژیانی سیاسی ئامرازە نەك مەرام، یەكێتی بەدرێژایی مێژوو ئامرازی داكۆكیكردن بووە لە چین و توێژ و پرسە راستەقینەكانی كوردایەتی و ژیاندۆستی، لەوڕوەوە ئێمە ئێستا هەڵگری باوەڕ و وزەی تەواوین كە سەركردایەتی نوێی یەكێتی دەتوانێت لەنێو كێشمەكێشی سیاسەتدا هەموو بڕیار و هەنگاوێكی دروست بۆ بەرژەوەندی گشتی هەڵگرێت و جارێكی تر پردی متمانە لەنێوان كۆمەڵانی خەڵكدا دروستبكاتەوە

د. میران محەمەد
ئەندامی مەكتەبی سیاسی
یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان
٤/٥/٢٠٢٠

عێراق

كازمی: وڵات لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق ڕایدەگەیەنێت: وڵات لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاڵنگارییەكانی ئێستا كردووەتەوە كە لەڕووی هونەرییەوە پارێزگاكان دووچاری بوون.

ڕوونیشكراوەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دورخستنەوەی پاڵنەرە سیاسییەكان لەپێناو بەردەستخستنی پێداویستییەكان بەشێوەیەكی خێرا و زیاتر پیشەیی، تاووتوێ كراوە و مستەفا كازمی ڕایگەیاندووە:”وڵات لەدۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە و خواستی خەڵكیشیان لەسەرە”.

كازمی جەختیشی‌ لەوە كردووەتەوە:”بەئامانجی لابردنی بەربەستەكان و دەستەبەركردنی پێدوایستییە واقیعییەكان، حكومەت هەموو هەوڵەكان دەخاتەگەڕ”.

هەروەك سەرۆك وەزیرانی عیراق داواشی كردووە دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان بەگیانی یەك تیم بۆ بەجێهێنانی داواكارییەكانی خەڵكی كار بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سبەینێ‌ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر 10 پڕۆژە یاسا دەكرێت.

بەپێی نووسراوێك، كە سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ دوو شەممە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی نووسراوەكە، گفتوگۆ و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ 10 پڕۆژە یاسا دەكرێت و دواتر 15 خوولەك بۆ گفتوگۆی گشتی تەرخان دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕاوێژكارێكی پێشووی بەرهەم ساڵح: دەبێت غەدری سەر فەرمانبەران لابرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ڕادەگەیەنێت، بودجەی ئەمساڵی عیراق زەبەلاحترین بودجەیە لە مێژووی وڵاتەكدا، كە ۱٤۸ ترلیۆن دینارە بۆ ساڵی ۲٠۲٠ لە بودجەی چەندین وڵاتی ناوچەكە زیاترە، دەشڵێت: “پێویستە ئەو غەدرە لەسەر فەرمانبەرانی كوردستان هەڵبگیرێت و قوتی خەڵك نەبێتە قوربانی ململانێكان”.

سالار مەحمود، ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، عیراق بەقەیرانێكی ئابووری مەترسیداردا تێپەڕ ئەبێت و هەرێمی كوردستانیش لە قوڵترین قەیرانی ئابوریدایە، بۆیە ڕێككەوتنی كوردستان و عیراق بەشێك لەنەهامەتییەكانی خەڵك بۆ قۆناغێك كەم ئەكاتەوە، بەردەوامبونی ئەم دۆخە نیگەرانی و نەهامەتیەكان زیاتر دەكات.

وتیشی، “بەڕێككەوتن پشكی مووچەی هەرێم لە بودجە بچەسپێنرێت و پێویستە ئەو غەدرە لەسەر فەرمانبەرانی كوردستان هەڵبگیرێت و قوتی خەڵك نەبێتە قوربانی ململانێكان”.

ڕاشیگەیاندووە، نوێنەرانی كورد لەپەڕلەمانی بەغدا پێویستە بەیەك دەنگ خۆیان بۆ شەڕی قوتی خەڵكی كورستان حازر بكەن، داكۆكی لە قوتی خەڵك واجبی یاسایی و ئەخلاقیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، گەورەترین كورتهێنان لە مێژووی عیراقدا لە پڕۆژە بودجەی ئەمساڵدایە، كە ۸۱ ترلیۆن دینارە، لەبەر ئەوە جگە لەدابینكردنی مووچە ناتوانرێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێویست بۆ شارەكان و خەڵكەكە دەستەبەر بكرێت.

ئاشكراشی كردووە، بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ی عیراق ۱٤۲ ترلیۆن دینار بوو، جگە لەمووچە هیچ پڕۆژەیەكی ستراتیژی پێ جێبەجێ نەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان