لە گەرمیان نەشتەرگەری منداڵ بوون ڕوو لە كەمبوونەوە دەكات



نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە گەرمیان ئاماری مانگێكی نەخۆشخانەكە بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، منداڵبوون بەشێوەی سروشتی ڕووی لە هەڵكشان كردووە و نەشتەرگەری كەم بۆتەوە.

نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە گەرمیان لە ئامارێكدای ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی مانگی نیساندا 246 حاڵەتی منداڵبوون هەبووە، كە 121 منداڵیان كوڕ و 125 منداڵ كچ بوون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەو ژمارەیە 156 منداڵ بەڕێگەی سروشتی بوون و تەنها 45 حاڵەتی منداڵبوون بە نەشتەرگەری قائیمە بووە و 42 حاڵەت بە نەشتەرگەری ئیمیرجنسی بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، 266 سۆنار ئەنجام دراوە و 618 كەس لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

پۆلیسی دارستان؛ پێنجوێن دوو هاووڵاتی دەستگیر كران
پێشت پۆلیسی دارستان؛ پێنجوێن دوو هاووڵاتی دەستگیر كران
مۆرینۆ بە یەك وشە وەڵامی ڕۆیشتن بۆ چێڵسی دەداتەوە
دواتر مۆرینۆ بە یەك وشە وەڵامی ڕۆیشتن بۆ چێڵسی دەداتەوە
ەیوەندیدار