ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی‌ سلێمانی‌؛دەستگیركردنی‌ ژمارەیەك تۆمەتبار ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی‌ كەرەنتینەدا دوو حاڵەتی‌ دزیكردن تۆماركراوە، دەشڵێت،” لەماوەی‌ كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا ئەو سێ كەسەی‌ كچەكەیان لەگەڕەكی چوارچرا كوشت دەستگیربكرێن ، كە یەكێك لەتۆمەتبارەكان فیشەكێكی‌ پێوەناوەو كوشتویەتی”‌.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد ، بەرێوەبەری‌ بەشی‌ راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەكۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا ئەمرۆ دووشەممە 4 /5/ 2020 وردەكاریی كوشتنی‌ كچەكەی‌ گەڕەكی‌ چوارچرای‌ سلێمانی‌‌ و دەستگیركردنی‌ ژمارەیەك تۆمەتباری‌ ڕاگەیاند.

ڕاشیگەیاند، شەوی 2020/4/26 كچێك لەماڵێكدا لەگەڕەكی چوارچرا بەفیشەك كوژرا، پاش ئاگاداركردنەوەی‌ هێزەكانی‌ پۆلیس‌ و دەستپێكردنی‌ لێكۆڵینەوەكان ، دەركەوت لەماڵەكەدا سێ كوری‌ لەگەڵدا بووە، لەماوەی‌ كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا ئەو سێ كەسەی‌ لەماڵەكەدا بوون دەستگیربكرێن، لەمیانەی‌ لێكۆڵینەوەكاندا تۆمەتبارەكان دانیان بەوەدا ناوە كە كێشە‌ لەنێوانیاندا دروستبوەو یەكێك لەتۆمەتبارەكان فیشەكێكی‌ پێوەناوەو كوشتویەتی‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە كۆتاییهاتووە ، بەڵگەكانی‌ رووداوەكە لەلایەن تیمەكانی‌ بەڵگەی‌ تاوانەوە كۆكراوەتەوە، كە پێكهاتوە لەدەمانچەیەكی‌ گڵۆك ‌و قەوانێكی‌ فیشەك‌ و سەرەگوللەیەك، كە لەسەری‌ كچەكەدا بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كچەكە لەدایكبووی‌ 2000 بووە، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (م ، أ، ح) لەدایكبوی 1993 و (م، أ، م) لەدایكبوی 1997 و (ك، أ، م) لەدایكبوی 1994 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا ڕاشیگەیاند، لەماوەی‌ كەرەنتینەدا دوو حاڵەتی‌ دزیكردن تۆماركراوە، یەكێك لەدزییەكان لەگەڕەكی‌ ڕاپەرینی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كراوە لەماڵێكدا پارەو ئاڵتون دزراوە، لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانەوە توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت‌و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئاڵتون‌و پارەیەیەی‌ دزرابو.

هەروەها لەگەڕەكی‌ ئیبراهیم ئەحمەد كەسێك لەحەوشەی‌ ماڵێكدا دەستگیركراوە، كە بەپێی‌ دانپێدانانەكانی‌ كەسەكە‌ بەمەبەستی‌ دزیكردن چووتە ئەو ماڵە، بەڵام پێش ئەنجامدانی‌ تاوانەكەی‌ دەستگیركراوە.

بەرێوەبەری‌ بەشی‌ راگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رونیكردەوە كە لەكاتێكدا هێزەكانی‌ پۆلیس سەرقاڵی‌ جێبەجێكردنی‌ ڕێنماییە تەندروستییەكان بون بەهۆی‌ بڵاوبونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، خەڵكانی‌ هەلپەرست ئەوەیان بەهەلزانیوەو لەچەند ناوچەیەكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ خانویان بەشێوەی‌ زێدەڕۆ دروستكردبو لەگەڵ داگیركردنی‌ زەوی‌، لەسەر فەرمانی‌ بەڕێز بەرێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی‌ ئەو كەسانە دەستیپێكرد، لەرۆژی‌ 13/3/2020 تا ئەمرۆ 167 كەسمان دەستگیركردووەو روبەروی‌ یاسا كراونەتەوە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ڕاده‌گه‌یه‌نێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ڕاده‌گه‌یه‌نێتئه‌مرۆ4 /5/ 2020 نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاریی كوشتنی‌ كچه‌كه‌ی‌ گه‌ڕه‌كی‌ چوارچرای‌ سلێمانی‌‌و ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری‌ ڕاگه‌یاند.نه‌قیب سه‌ركه‌وت رایگه‌یاند، شەوی 2020/4/26 کچێک لەماڵێکدا لەگەڕەکی چوارچرا بەفیشەک کوژرا، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌و ده‌ستپێكردنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، ده‌ركه‌وت له‌ماڵه‌كه‌دا سێ كوری‌ له‌گه‌ڵدا بووه‌، له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ 24 كاتژمێردا توانرا ئه‌و سێ كه‌سه‌ی‌ له‌ماڵه‌كه‌دا بون ده‌ستگیربكرێن، له‌میانه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوە كه‌ كێشه‌‌ له‌نێوانیاندا دروستبوه‌و یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان فیشه‌كێكی‌ پێوه‌ناوه‌و كوشتویه‌تی‌.وتیشی‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌كه‌ كۆتاییهاتووه‌، به‌ڵگه‌كانی‌ روداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوانه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ده‌مانچه‌یه‌كی‌ گڵۆك‌و قه‌وانێكی‌ فیشه‌ك‌و سه‌ره‌گوله‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ری‌ كچه‌كه‌دا بووه‌.ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو كه‌ كچه‌كه‌ له‌دایكبوی‌ 2000 بووه‌، هه‌روه‌ها لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران (م ، أ، ح) لەدایکبوی 1993 و (م، أ، م) لەدایکبوی 1997 و (ک، أ، م) لەدایکبوی 1994 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ كه‌ره‌نتینه‌دا دو حاڵه‌تی‌ دزیكردن تۆماركراوه‌، یه‌كێك له‌دزییه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌رینی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كراوه‌ له‌ماڵێكدا پاره‌و ئاڵتون دزراوه‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و ئاڵتون‌و پاره‌یه‌یه‌ی‌ دزرابو.هه‌روه‌ها له‌گه‌ڕه‌كی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه‌سێك له‌حه‌وشه‌ی‌ ماڵێكدا ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ به‌پێی‌ دانپێدانانه‌كانی‌ كه‌سه‌كه‌‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزیكردن چووته‌ ئه‌و ماڵه‌، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیركراوه‌.به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌كاتێكدا هێزه‌كانی‌ پۆلیس سه‌رقاڵی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بون به‌هۆی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، خه‌ڵكانی‌ هه‌لپه‌رست ئه‌وه‌یان به‌هه‌لزانیوه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ شاری‌ سلێمانی‌ خانویان به‌شێوه‌ی‌ زێده‌ڕۆ دروستكردبو له‌گه‌ڵ داگیركردنی‌ زه‌وی‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ به‌ڕێز به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستیپێكرد، له‌رۆژی‌ 13/3/2020 تا ئه‌مرۆ 167 كه‌سمان ده‌ستگیركردووه‌و روبه‌روی‌ یاسا كراونه‌ته‌وه‌.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

Posted by ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ on Monday, May 4, 2020

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 41 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 15 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی ‌ئاماژەی بەوەشداوە: هاتووە 120 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 28 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 6 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكایەتی یەكێتی: هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەشداربن لە بوژاندنەوەی شنگال

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شەشەمین ساڵیادی جینۆسایدی شنگالدا بە پێویستی دەزانێت هێزە سیاسییەكانی كوردستان، شانبەشانی حكومەتی عیراق و كۆمەڵی نێودەوڵەتی، بەشداری بكەن لە پڕۆسەی بوژاندنەوەی شنگال و گەڕاندنەوەی دانیشتووانە ڕەسەنەكەی بۆ زێدی باب و باپیرانیان.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: لە شەشەمین ساڵیادی كارەساتی شنگال و جینۆسایدی ئێزدییان، بە خەمێكی قووڵەوە، یادی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانەی‌ دەرهەق بە گەلەكەمان كرا بەرز ڕادەگرین، پشوودرێژی و ورە و باوەڕ بە ئایندەیەكی گەشتر بۆ كەسوكاریان دەخوازین و داواكارین لایەنە پەیوەندارەكانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی، حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان پەلە بكەن لە ناساندنی كارەساتی شەنگال وەك تاوانی جینۆساید و لەبەردەم دادگایەكی باڵادا، ڕێكخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی و تاوانبارەكانیان و ئەوانەش كە كەمتەرخەم و هۆكاربوون بۆ‌ ڕوودانی كارەساتەكە، بە سزا بگەیەنن.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشیخستووەتەڕوو: سەرباری گەورەیی كارەساتەكە و دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر ڕۆژی ڕەشی ٣ی٨ی٢٠١٤، هێشتا برینی خوشك و برا ئێزدییەكانمان سارێژ نەبووە. دەیان هەزار خێزان داڕماون. هەزاران كچ و مناڵ و پیاوی ئێزدی بێ سەروشوێنن و دەیان هەزار پیر و بریندار لە ئاوارەیی كەمپەكاندا و دوور لە زێدی خۆیان، دوور لە ئازیزانیان، خراپترین ڕۆژگار دەگوزەرێنن. لە دۆخێكی وا تاڵدا، ئەركی هەموو لایەكمانە‌ دوور لە دروشمبازیی، سنوورێك بۆ ئەم دۆخە خراپەی ژیانی ئێزدییەكانی پاش جینۆساید دابنێین و پشتیوان بین لە ئاسایی كردنەوەی ژیانی خەڵك لە شنگال‌ و دوور لە ململانێ و بەرژەوەندیی تەسكی حزبی، ئێزدییان و ناسنامەی گەلی خۆمان و كولتوری پێكەوەژیان و فرەیی ئاینیی بپارێزێن.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوونیشیدەكاتەوە، بە پێویستی دەزانین هێزە سیاسییەكانی كوردستان، شانبەشانی حكومەتی عیراق و كۆمەڵی نێودەوڵەتی، بەشداری بكەن لە پڕۆسەی بوژاندنەوەی شنگال و گەڕاندنەوەی دانیشتووانە ڕەسەنەكەی بۆ زێدی باب و باپیریان. ئەركی حكومەت و لایەنە پەیوەندارەكانە بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی، دۆزینەوەی خوشك و برا ئێزدییە بێسەروشوێنەكراوەكان بكاتە كاری لەپێشینەی خۆی. ئەركی هەمووشمانە كە ئەو ڕۆژانە و شەهیدانی ئێزدی و شەهیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەیاد نەكەین و دڵنیاین كە قوربانیدانی هێزەكانی پێشمەرگە و یەكڕیزیی خەڵكی كوردستان ڕێگەی نەدا پیلانی تری داعش لە قڕكردن و داگیركاریی بۆ سەر كوردستان سەربگرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئێمە لە سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كاتێكدا مەزڵومییەت و قوربانیدانی ئێزدییەكان بەوپەڕی بەرز دەنرخێنین، بەڵێنی هاوكاری و پشتیوانیی تەواویان بۆ دووپات دەكەینەوە و ڕایدەگەیەنین: خەباتی ئێمە لەپێناو پاراستن و بەدیهاتنی داوا ڕەواكانی ئەوان و ئامانجی تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كازمی بۆ ئێزدییەكان: دەبێت دادپەروەری ڕێڕەوی خۆی وەربگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازی لە شاندێك كرد كە پێكهاتبوون لە كچ و ژنانی كوردی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی تیرۆریستانی داعش لە شنگال و گوندی كۆچۆ و ناوچەكانی دەرووبەری و ڕایگەیاند “دەبێت دادپەروەری ڕێڕەوی خۆی وەربگرێت”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند:” مستەفا كازمی ئیدانەی ئەو تاوانە وەحشیگەریەی كرد كە دەرهەق بە كوردانی ئێزدی كراوە لەو ڕۆژە شومەدا لە 3ی ئابی 2014 لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش”.

نووسینگەی كازمی ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەوەی ئێزدییەكان ڕووبەڕووی بوونەتەوە، دووبارە نابێتەوە، “ئەو تاوانە قێزەونەش بووە جێگەی گرنگی و ڕاكێشانی سۆزی ڕای جیهانی. جیهان هەموو لەپاڵ دۆزەكەیان وەستان”.

سەرۆك وەزیرانی عیراق دووپاتیشی كردووەتەوە، كە كاردەكەن بۆئەوەی ئەو تاوانە بە زیندوویی بمێنێتەوە بۆ نەوەكانی داهاتووش، “بۆئەوەی وەحشیەتی داعش و قارەمانیەتیی هێزە ئەمنییەكان بزانن كە بەسەر تیرۆردا سەركەوتن و خاكیان ڕزگاركرد و یەكێتی و سەروەریی عیراقیان پاراست”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشیخستەڕوو، مستەفا كازمی بەڵێنیدا بە جددی بگەڕێت بەدوای ئێزدییە ڕفێندراوەكان و هەوڵی نێودەوڵەتی بدرێت بۆئەوەی جارێكی تر بگەڕێنەوە نێو كەسوكارەكانیان، وتیشی، “دەبێت دادپەروەری ڕێڕەوی خۆی وەربگرێت، ئەزموونی ئێزدییەكان سەخت و دژواربووە، بەڵام دەبێتە فاكتەری هیوا بە داهتوویەكی باشتر بۆ وڵات، كە ڕێز لە هاووڵاتی و شكۆیان بگرێت بەبێ هیچ جیاكارییەك”.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2020، شەش ساڵ بەسەر پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت. سەرەڕای كوژرانی سەدان و دەربەدەربوونی هەزاران كوردی ئێزدی، هەزاران ئافرەت و منداڵی كوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە بێسەروشوێن كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان