ئەندۆمی قەدەغە كرا و لە 100 وڵات بەرهەمەكانیان كشاندەوە



ھەریەكە لە وڵاتانی تایوان، مالیزیا و قەتەڕ بڕیاری قەدەغە كردنی “ئەندۆمی”یان دا و لە بازاڕی 100 وڵات كشاندیانەوە بەهۆی زیادبوونی مەترسی شێرپەنجە تیایدا.

بەپێی ڕاپۆرتێكی (سپوتنك)ی ڕوسی، تایوان و مالیزیا بەرهەمێکی خۆراکییان كشاندۆتەوە، کە کۆمپانیایەکی ئەندەنوسیا بۆ زیاتر لە 100 وڵات هەناردەی کردووە، چونکە مادەی شێرپەنجەی تێدایە.

بەرپرسانی تەندروستی لە مالیزیا، تایوان و قەتەڕ رایانگەیاندووە، “ئۆكسیدی ئیتیلێن”یان دۆزیوەتەوە، كە ئاوێتەیەكە لە نۆدلەكانی تامی “مریشكی”ی كۆمپانیای ئیندۆمیدا بوونی هەیە.

“ئیتیلێن ئۆكساید” گازێكی بێ ڕەنگ و بێ بۆنە و بۆ پاكژكردنەوە ئامێرە پزیشكییەكان و بەهاراتەكان بەكاردێت و پەیوەندی بە ماددەیەكی كیمیاییەوە هەیە كە دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

وەزارەتی تەندروستی لە مالیزیا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢وە پشكنینی ٣٦ نمونەی نۆدلە خێراكانی ماركە جیاوازەكانیان كردووە و دەركەوتووە ١١ نمونەی نۆدل ئۆكسیدی ئیتیلینیان تێدایە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “الشرق”ی قەتەری، ئەندەنوسیا داوای پشکنینی بەرهەمێکی یەکێک لە گەورەترین مارکەکانی بازرگانی جیهان دەکات، دوای ئەوەی وڵاتانی دیکە پشکنینیان بۆ کردبوو، چونکە دەوترێت ماددەی شێرپەنجەی تێدایە.

مۆرینۆ بە یەك وشە وەڵامی ڕۆیشتن بۆ چێڵسی دەداتەوە
پێشت مۆرینۆ بە یەك وشە وەڵامی ڕۆیشتن بۆ چێڵسی دەداتەوە
كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنە خۆجێیەكان دەكشێتەوە
دواتر كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنە خۆجێیەكان دەكشێتەوە
ەیوەندیدار