ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مالكی و عەللاوی دژی كازمی وەستانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
زیاتر لە 5 مانگە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستی لەكاركێشاوەتەوە و تا ئێستاش دوو كاندیدی سەرۆك وەزیران شكستیان هێناوە لە پێكهێنانی حكومەت و كاندیدی سێیەمیش لەلایەن چەند كوتلەیەكەوە دژایەتی دەكرێت و لەدواین هەڵوێستیشدا مالكی و عەللاوی ڕایانگەیاند، لە پەڕلەمان دەنگی پێ‌ نادەن.

لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی عیراق دەستی لەكاركێشایەوە و پەڕلەمانیش لە 1-12-2020 دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەند كرد و تا ئێستاش لەلایەن بەرهەم ساڵح-ی سەرۆك كۆمارەوە هەریەكە لە محەمەد تۆفیق عەللاوی و عەدنان زورفی كاندید كران، بەڵام بەهۆی نەتوانینی ڕازیكردنی لایەنەكان كشانەوە و لە ئێستاشدا مستەفا كازمی بۆ سەرۆك وەزیران كاندید كراوە.

لای خۆشیەوە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالكی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كە پشتیوانی كازمی ناكەن بۆ بوون بە سەرۆك وەزیران و كاندیدیان بۆ پۆستە وزارییەكان نابێت و لە پەڕلبەمانیش دەنگی پێ‌ نادەن.

ڕاشیگەیاندووە، کابینەی مستەفا کازمی ژمارەیەک کاندیدی جێگە مشتومڕ لەخۆدەگرێت کە تایبەتمەندییە داواکراوەکانیان لەنمونەی لێهاتووی و دەستپاکی و مەقبولیەت، تێدا نییە.

هاوكات، هاوپەیمانی وەتەنیە، كە لەلایەن ئەیاد عەللاوی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بە درێژایی ماوەی ڕابردوو گفتوگۆیان كردووە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و كوتلە سیاسیەكان، بەڵام بۆمان دەركەوت، كە هیچ دەستپێشخەرییەكی ئەرێنی نییە بۆ دۆخەكە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێكاری ڕاسپاردنی وەزیرەكان ناڕۆشنە و دیار نییە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێشێلی خواستی شەقام كراوە، چونكە تا ئێستا بكوژی خۆپیشاندەران ڕەوانەی دادگا نەكراون.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لەو ڕوانگەیەوە هاوپەیمانیەكەمان دەنگ نادات بە ئەو حكومەتە و بایكۆتی كۆبوونەوەی پەڕلەمان دەكەین و دەبینە ئۆپۆزسیۆنی ئاشتیخواز ئەگەر دەنگ بە كابینەكە درا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە فراكسیۆنە كوردستانیەكان پاڵپشتی خۆیان بۆ مستەفا كازمی بۆ بوون بە سەرۆك وەزیران دەربڕیوە.

عێراق

كازمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ: ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیشە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و چەند ڕاسپاردەیەكی دەركرد.

لە سەردانەكەیدا مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: پیاوانی وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەرایەتیی یاسا دەكەن، دەستدرێژیكردنەسەریان، مانای ئەوەیە دەستدرێژی كراوەتە سەر دەوڵەت.

مستەفا كازمی ڕاشیگەیاند: هێشتا هەلی ڕاستكردنەوەی هەڵەكان ماوە و دەكرێت هەڵەكان لەپێناو هەستانەوە ڕاستبكرێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دووپاتیشیكرەوە: ڕێگە بە گوشاری سیاسی لە حزب و كەسایەتییەكانەوە نادەن و بە كارمەندانی ناوخۆی ڕاگەیاند: ئەركیان پاراستنی هەمووانە بەبێ دەستتێوەردان لە كاروبارەكانیان.

مستەفا كازمی وەزارەتی ناوخۆی بۆ پاراستنی دۆخی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ڕاسپارد و داواشی لێكردن ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و پردی متمانە لەنێوان خۆیان و هاووڵاتیاندا دروست بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. پەلامارێك بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا شكستی پێهێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاشكرایكرد: لەسەر ڕێگەی خێرانی محەمەد قاسم لە باشووری بەغدا دەستیان بەسەر 7 گوللە كاتیۆشادا گرتووە كە ئامادەكرابوون ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا بكرێن.

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر ئەمڕۆ گوللە كاتیۆشایەك لەناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە، بەڵام بەبێ هیچ زیانێكی مرۆیی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە. بەپێی زانیاریی میدیاكان دوای ئاڕاستەكردنی گوللە كاتیۆشاكە دەنگی تەقە بیستراوە و زەنگی ئاگادار كردنەوە لەباڵیۆزخانەكان لێدراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەتایبەت لەشەواندا گروپە چەكدارەكان لەدەوروبەری بەغداوە گوللە كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و بەتایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن.

هاوكات بەردەوام هێزە ئەمنییەكان لەدەوروبەری بەغدا ئۆپراسیۆن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئاڕاستەكردن و دەستگیركردنی ئەنجامدەران ئەنجامدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. مستەفا كازمی چووە ناو خۆپیشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكەمجار چووە ناو خۆپیشاندەران و بەڵێنی پێدان داواكارییە ڕەواكانیان جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانی بەشێك لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەغدا بەڕێوەچوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش چووە ناوخۆپیشاندەران.

كازمی گوێی لە داواكاری خۆپیشاندەران گرت و بەڵێنیدا داواكارییە رەواكانیان جێبەجێ بكات و لەهەمان كات باسی لەوەشكرد، حكومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبوو بووە بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن لە ساڵانی ڕابردوودا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا حكومەت گرتوویەتەبەر دژ بە گەندەڵی و ڕێككردنەوەی شێوازی بەڕێوەبردن، كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان