ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“بەخشینی بچووك دەدرێت بەو ڕۆژنامەنووسانەی پێشێلكارییان بەرامبەر كراوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی ئینتەرنیوز لە ڕێگەی بانگەوازێكەوە ڕایدەگەیەنێت: بەخشینی بچووك ( منحە صغیرە – Small Grants) بۆ ئەو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانە دابین دەكات كە خوازیاری ئەوەن كە ئەو پێشیلكارییانەی بەرانبەر ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی ڕۆژنامەگەری بكەنە چیرۆكی ڕۆژنامەوانی.

ڕێكخراوی ئینتەرنیوز ڕوونیشیكردووەتەوە: ڕێكخراوەكەیان بەخشینی بچووك پێشكەش بە چیرۆكی ڕۆژنامەوانی و میدیایی دەكات، كە ڕۆژنامەنووسان دەتوانن باس لە ئەزموونی خۆیان بكەن دەربارەی ئەو پێشێلكارییانەی بەرانبەریان كراوە بۆ سنوورداركردنی ڕا و بۆچوون و كارە ڕۆژنامەوانیەكانیان. ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران دەتوانن لە ڕێگەی نووسین یاخود بەرهەمهێنانی (بابەتی ڤیدیۆیی یان دەنگیی) چیرۆكی ئەو پێشێلكارییانەی بەرانبەریان كراوە پێشكەش بكەن.

 

دەقی بانگەوازەكە:

بانگەوازێك لە ڕێكخراوی ئینتەرنیوز بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی پێشێلكارییان بەرامبەر كراوە
بەخشینی بچووك (منحە صغیرە – Small Grants) بۆ ئامادەكردن و بەرهەمهێنانی چیرۆكی تایبەت لەسەر پیشێلكاریی ئازادیی دەربڕین و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی

ئامانج:

بەرزكردنەوەی شێوازی پیشاندان و خستنەڕووی پێشێلكارییەكانی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی. هەروەها ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران بۆ بڵاوكردنەوەی چیرۆكی ئەو پێشێلكارییانەی بەرانبەریان كراوە. ئەمەش بە ئامانجی دەستەبەركردنی هەلی “چارەسەربوون” بۆ ڕۆژنامەوانان بۆ قسەكردن دەربارەی ئەزموونی خۆیان و بڵاوكردنەوەی بۆ ڕای گشتی، لەپێناو پیشاندان و خستنەڕووی ئەو پێشێلكارییەی كە دەربارەی ئازادیی ڕادەربڕین بەرانبەریان كراوە.

ناوەڕۆك:

ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران لە ڕێگەی جیاواز و بە شێوەی جۆراوجۆر لە چوارچێوەی كارەكانیاندا پێشلكارییان بەرانبەر دەكرێت. پێشێلكارییەكان بە ئامانجی بەرتەسكردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی كاری ڕۆژنامەگەریین. هەراسان كردن و تۆقاندن و گرتنی ڕۆژنامەنووسان فاكتەری سەرەكییە بۆ سنوورداركردنی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی.

ڕێكخراوی ئینتەرنیوز لە ڕێگەی ئەم بانگەوازەوە بەخشینی بچووك ( منحە صغیرە – Small Grants) بۆ ئەو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانە دابین دەكات كە خوازیاری ئەوەن كە ئەو پێشیلكارییانەی بەرانبەر ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی ڕۆژنامەگەری بكەنە چیرۆكی ڕۆژنامەوانی. ڕێكخراوی ئینتەرنیوز بەخشینی بچووك پێشكەش بە چیرۆكی ڕۆژنامەوانی و میدیایی دەكات، كە ڕۆژنامەنووسان دەتوانن باس لە ئەزموونی خۆیان بكەن دەربارەی ئەو پێشێلكارییانەی بەرانبەریان كراوە بۆ سنوورداركردنی ڕا و بۆچوون و كارە ڕۆژنامەوانیەكانیان. ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران دەتوانن لە ڕێگەی نووسین یاخود بەرهەمهێنانی (بابەتی ڤیدیۆیی یان دەنگیی) چیرۆكی ئەو پێشێلكارییانەی بەرانبەریان كراوە پێشكەش بكەن.

ئەو ڕۆژنامەوانانەی كە دەیانەوێت ناویان بە شاراوەیی لەناو چیرۆك یان ڕاپۆرتەكەدا بمێنێتەوە، بابەتەكانیان بەێ ناوهێنان بڵاودەكرێنەوە. چیرۆكە بەهێزەكان پاڵپشتی و سپۆنسەر دەكرێن بۆ بەشداری لە كۆنفرانسی (ARIJ) لە وڵاتی ئوردن.

رۆژنامەنووسان میدیاكاران دەتوانن بەشداری بكەن بە ڕەچاوكردنی ئەم مەرجانەی خوارەوە:
– دەبێ بابەتە ڕۆژنامەوانییەكان لە ڕووی زەمەنییەوە گرێدراو بن بە بارودۆخی ئێستای كوردستان بە ناوچە كێشە لەسەرەكانیشەوە، هەروەها ئەو ئاستەنگانەی لە بەردەم ئازادی ڕادەربڕیندان.
– دەبێ بابەتەكە پەیوەست بێت بەو ڕواداوانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ڕویانداوە یان ڕودەدەن، چی لە ئاستی ڕۆماڵكردنی ڕۆژنامەوانیدا یان لەسەر دەربڕینی بیروڕای جیاواز یان ڕەخنەگرتن.
– چیرۆكی پێشێلكارییەكە دەبێ ڕووداوێكی ڕاستیی بێت و بەڵگەداربێت، نەك داڕێژراو و خەیاڵیی بێت.
– چیرۆكی پێشێلكارییەكە نابێ پێشتر بڵاوكرابێتەوە وەك چیرۆك، ئاساییە كرابێتە هەواڵ و بابەت لەكاتی خۆیدا
– چیرۆكی پێشێلكارییەكە دەكرێ بە زمانی كوردیی یان عەرەبیی بێت.
– پێویستە چیرۆكی پێشێلكارییەكە پشت بە بەڵگەی تەواو و سەلمێندراو ببەستێت.
– دەبێ چیرۆكەكە دووربێت لە سووكایەتی و ناوزڕاندنی هەر كەس و لایەن و دامەزراوەیەك.

چۆنییەتی پێشكەشكردنی داواكارییەكان:

بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەكە، دەبێ ئەم گوگڵ فۆڕمەێكە پڕبكرێتەوە و بنێردرێت.

 

 

ئابوری

ڕوونکردنەوە لەسەر کاتی دابەشکردنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی حکومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرکاتێک وردبینی لەو فۆڕمانە کرا، کە هاوڵاتییان پڕیانکردۆتەوە، وەزارەت پارەکە خەرجدەکات.

 

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونکردنەوەی لەسەر کاتى دابەشکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دیناری هاوکاری بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دا.

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەدا، فۆڕمە پڕکراوەکان لەلای بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە، ئەوان وردبینی دەکەن، هەرکاتێک ئەوان لە وردبینی تەواوبوون بۆ وەزارەتی دەنێرن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پاشئەوەی بەدەستیان گەیشت، ئەو پارەیە خەرجدەکەن، کە ١٠٠ هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوای کەمکردنەوەی نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی داهاتی تاک لەهەرێمی کوردستان کەمیکردووە و ڕێژەى بێکاری و هەژاری بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و  پشکنینەکان هەر بەرزە، بۆیە ئەنجومەنی فشار لەهەوڵدایە کە ئەم نرخانە دابەزێنن و هاوتای داهاتی تاکی بکەن.

 

دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنى فشار لەسلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئەم هەفتەیەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای بایۆلۆجی کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی هاوکارە و سەندیکای پزیشکانیش بەهەمانشێوە هاوکارن، بەڵام چەند گرفتێکیان هەیە و داوادەکەن، ئەوەیان بۆ چارەسەربکەن.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پزیشکەکان گرفتی دەرمانخانە و تاقیگەکان و باج و هەندێک شتی دیکەیان هەیە، ئەوان داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، بۆئەوەی بتوانن نرخ بهێننە خوارەوە.

 

باسی لەئەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆچوونی هەموو سەندیکاکان و ڕا جیاوازەکانیان کۆکردەوە، سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەشنەکردنی موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئاستی داهاتی تاک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، کە ئەرکی حکومەتە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم ڕێکبخاتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها دوو موچەى بەتەواوی دابەشنەکردووە و هیچکام لەسێکتەرەکانی ژیانی لەگەڵ ئەو بێ موچەیی و بێکارییەدا ڕێکنەخستۆتەوە، لەو چوارچێوەیەدا نرخی بینینی پزیشک هاوشێوەی ساڵی ئاڵتونی هەرێمە کە ٢٠ هەزار یان ٢٥ هەزار دینارە، کە تەنها چەند خولەکێکی کەم نەخۆش دەبینرێت، ئەمەش بۆتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتییانەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەڕلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە و لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت.

وتیشی”بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ دابەش دەكات”.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان