ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دیلۆیت: هەرێمی كوردستان لە 2019دا چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوتی بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز، داتا و زانیاریی پشتڕاستكراو لەلایەن كۆمپانیای جیھانی دیلۆیت (Deloitte) دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ‌ ماوەی ساڵی ٢٠١٩ دەخاتەڕوو.

حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی سەبارەت بە بەكارهێنان و خەرجی و داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019ی لە ماڵپەڕی فەڕمی خۆی، بڵاوكردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەكە هەرێمی كوردستان لەو ساڵەدا، چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوتی بووە.

ڕاپۆرتەكەی دیلۆیت بە چوار بەش بڵاوكراوەتەوە و بەسەر چوار چارەكی ساڵی 2019دا دابەشكراوە. سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتەكان بە زمانی عەرەبی و كوردی و ئینگلیزیش خراونەتەڕوو.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە یەك ملیار و 639 ملیۆن دۆلار داهاتی بووە، لەدوای دانەوەی هەموو قەرز و گومرگ و خەرجیی كۆمپانیا و لایەنە پەیوەندیدارەكان.

لە سێ مانگی دووەمدا، داهاتەكە زیاتر لە یەك ملیار و 108 ملیۆن دۆلار بووە، كە بە بەراورد بە چارەكەكی پێشوو، 531 ملیار دۆلار كەمترە. لە چارەكی سێیەمدا، بڕەكە كەمبووەتەوە و بووە بە نزیكەی یەك ملیار و 67 ملیۆن دۆلار.

بەڵام لە چارەكی كۆتایی ساڵی 2019ـدا، بڕی داهاتی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم، زۆر كەمتربووەتەوە و بووە بە نزیكەی 701 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ڕاپۆرتەكان هەرێمی كورستان لە هەر چوار بەشەكەی ساڵدا، زیاتر لە 160 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەڕێی بۆریی نەوتەوە هەناردەی دەرەوە كردووە و فرۆشتوویەتی.

لەو ماوەیەشدا زیاتر لە 610 ملیۆن دۆلار قەرزی بە دوو كۆمپانیای توركی داوەتەوە، كە ئەوانیش كۆمپانیای وزەی توركی (TEC) و كۆمپانیای پێترۆلیۆمی توركیی نیودەوڵەتییە (TPIC).

 

هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ‌ ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٩

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ تاکو ٣١ی ئاداری ٢٠١٩

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی ٢٠١٩ تاکو ٣٠ی حوزەیرانی٢٠١٩

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی ٢٠١٩ تاکو٣٠ ئەیلوولی ٢٠١٩

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تاکو٣١ کانونی یەکەمی ٢٠١٩

 

ئابوری

عیراق پێشینە دەداتە فەرمانبەران بەبێ زیادە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ڕافیدەینی عیراق بڕیاریدا، بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەك پێشینە “بەشێوەی ئەلیكترۆنی” بەو فەرمانبەرانە بدات، كە مووچەكانیان سەر بەو بانكەیە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین بڵاویكردەوە، خزمەتگوزارییەكیان بە ناوی “پێشینەكەم – سلفنی” بۆ ئەو فەرمانبەرانە ڕاگەیاندووە، كە لە بانكەكەیان مووچە وەردەگرن و خاوەنی ماستەر كاردن.

ڕاشیگەیاندووە، پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییە لە ڕێی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت و بەشێوەیەكی خێرا و بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەك دەدرێتە فەرمانبەران.

جەختیشی كردۆتەوە، كە فەرمانبەران لە هەر شوێنێك بن دەتوانن ئەو پێشینەیە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە بەم شێوەیەیە كە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

زێڕ:
Oz: 2035$
24K: 405,000
21K: 354,000
18K: 303,000
Lira 22K= 431$

دراوەكان:
100$= 123.750
100€= 145,000
100£= 159,000
100$= 723 لیرەی تورکی
100$= 2,180,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,300,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 9ی‌ ئابی 2020 بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان