ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەلا یاسین، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی پوورییەوە، پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لە پرسەنامەیەكدا مەلا یاسین سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ـ سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەواڵی كۆچی دوایی پووری بەرێزتان، خاتوو (نیعمەت حەمەئاغا ئەورەحمان ئاغا)، لەدڵەوە غەمباری كردووین، هاوخەمیمان دەگەیەنینە بەڕێزتان و بنەماڵەی خوالێخۆش بوو.

دەشنووسێت”بەو بۆنە غەمناكەشەوە، بەناوی خۆم و هاوڕێیانم لەیەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاڕاستە دەكەین و هاوبەشی خەمتانین، لە خوای باڵادەست داواكارین، ئەمە كۆتا ناخۆشیتان بێت”.

پوری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆچی دوایكرد، كە دەكاتە كچی حەمەی ئەورەحمان ئاغای سلێمانی.

ئابوری

جوتیار عادل: بەغدا پارەكە نەنێرێت بژاردەی ترمان هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەشبینن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت بۆ مووچە. دەشڵێت، ئەگەر پارەكە نەنێرن، بژارەی تریان هەیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند:”حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دابەشكردنی مووچە. گەشبینین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت”.

وتەبێژی حكومەت وتیشی:ئەگەر 320 ملیار دینارەكە نەهات بۆ دابەشكردنی مووچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت. بەپێی ڕێككەوتن دەبێت لە عیراقەوە مووچەی چوار مانگی ترمان بۆ ڕەوانە بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەركوك.. تیرۆریستێكی داعش دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داواكراوی تیرۆریستانی داعشی لە كەركوك ڕاگەیاند.

دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە ڕاگەیەنراوێكدا، یەكەكانی دەزگاكە بە هاوكاری پۆلیسی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان لە شارەدێی ڕیازی سەر بە پارێزگای كەركوك تیرۆریستێك دەستگیربكەن كە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەبەوەشكراوە، تیرۆریستەكە لە ناوچەی ڕیازی گرووپی تیرۆریستی داعش كاری كردووە و كاری گەیاندن و دابەشكردنی خواردن و پێداویستییە پزیشكییەكان و گواستنەوەی چەكدارانی ئەو گرووپە بووە لە ناو پارێزگای كەركوك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سیاسەتمەدارێكی عیراقی بۆ (خەڵك): گەر ئەم جارە دانوستان سەرنەگرێت هەولێر بەرپرسیارە

خەڵك- ئیدریس جەبار
سیاسەتمەداری عیراقی پێیوایە، ئەو لیژنە پەرلەمانییەی ئێستا پێكهێنراوە بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا، لە هەموو لایەنە سیاسییەكان پێكهاتووە و ڕاستگۆیانە دەیانەوێت كێشەكان یەكلایی بكەنەوە، بۆیە گەر دووچاری شكست ببن، ئەوا هەولێر بەرپرسیارە.

سەعد موتەڵیبی سیاسەتمەداریی عیراقی لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”ئەو لیژنەیەی لە پەرلەمانی عیراقى پێكهێنراوە، لە چەندان فراكسیۆنی سیاسی پێكهاتووە، یان دەكرێت بڵێین تا ئەندازەیەكی زۆر سێبەرییان ئەنجومەنی نوێنەران دادەپۆشێت، ئەوان هەڵگری پەیامی یەكێتی عیراق و مامەڵەكردنی یەكسانن لەنێوان هەموو هاووڵاتیانی عیراق، بۆ تەئكیدكردنەوەشە لەسەر دروشمە كۆن و نوێیەكان و درێژەدان بە دیالۆگ و دانوستان لەنێوان هەردوولا”.

بە وتەی موتەڵیبی:”لەگەڵ ئەندامانی لیژنەكەدا قسەم كردووە و پێموایە هەستێكی ڕاستگۆیانەیان هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان، ئەوەی دەمێنێتەوە لایەنی كوردستانییە كە بەرپرسە لەم هاوكێشەیە، بەو واتایەی هاوكێشەكە لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدادایە، گەر لایەنی هەرێم ئەم بابەتە بۆ مەبەستی سیاسی تایبەتی بقۆزێتەوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە دیالۆگەكە دووچاری شكست دەبێت، بەپێچەوانەوە گەر هەرێم بە گیانێكی ڕاستگۆیانە و بۆ چارەسەر بێتە پێشەوە، ئەوا لەو بڕوایەدام لایەنی بەرانبەر ئامادەی گفتووگۆیە و كراوەیە بەڕووی هەموو ڕێگەچارەكاندا”.

بە بۆچوونی ئەو سیاسەتمەدارە عیراقییە:”گەر دانوستانی ئەمجارەی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم دووچاری شكست ببێت، ئەوا بەرپرسیارێتی شكستەكە لە ئەستۆی هەرێمدایە، چونكە ئاشكرایە تائێستا هەرچی ڕێكەوتنێك لەنێوان هەردوولادا لە بەغدا كراوە، لە هەولێر پێشێلكراوە”.

سەعد موتەڵیبی دەڵێت:”بەداخەوە دیدێكی سیاسی لە هەولێر هەیە كە بەردەوام هەوڵ دەدات بەغدا تۆمەتبار بكات و خۆی بێتاوان دەربكات، لە ڕاستیشدا هەرچی ڕێكەوتنێك كراوە، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پێشێل كراوە، بۆیە گەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گلەیییان هەبێت، ئەوا پێویستە گلەیی لە هەولێر بكەن كە پابەندی ڕێكەوتن و بەڵێننامە و ئەو گرێبەستانەش نەبووە كە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ واژۆی كردوون”.

لە كۆتایی قسەكانیدا، موتەڵیبی وتی:”كێشەكان بەخۆسەپێنی لەلایەن حكومەتی فیدراڵ یان حكومەتی هەرێمەوە چارەسەرنابن، پێویستە نیازپاكی هەبێت، نەك بەشوێن دەستكەوتەكاندا بگەڕێين و دەستكەوتی لایەنەكەی تر لەبیربكەین، گەر وابوو ئەوا بێگومان دانوستانەكان دووچاری شكست دەبن، پێویستە هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندییەكانی هەرێم و ناوەنددا دروستبكرێت، گەر بەرانبەریی و هاوسەنگییەكەش دروستكرا، ئەو دەمە دەتوانیین ژینگەیەكی لەباريی هەمیشەیی و پێكەوەژیانێكی ئاشتیانە بۆ هەموان دابین بكەین، بەبێ‌ ئەوەی هاووڵاتی كورد یان هاووڵاتی پارێزەگانی تری عیراق زیانیان پێبگات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان